له جه‌له‌ولا داعش هێرشی كرده سه‌ر سوپای عێراق
K24 - هه‌ولێر:
چه‌كدارانی داعش، به قه‌ناس و دۆشكه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بازگه‌یه‌كی سوپای عێراق، له دروازه‌ی شاره‌دێی جه‌له‌ولای سه‌ر به‌قه‌زای خانه‌قین، كه سه‌ربازه‌كانیان ناچار كردووه بازگه‌كه جێبهێڵن.
له‌ماوه‌ی (5) رۆژی رابردوودا، سێیه‌مین هێرشی چه‌كدارانه‌ی داعشه له سنووری ناوچه كوردستانییه‌كانی پارێزگای دیاله ئه‌نجامدراون، به‌تایبه‌ت له سنووری شاره‌دێی جه‌له‌ولای سه‌ر به قه‌زای خانه‌قین، هێرشه‌كه بۆ سه‌ر بازگه‌یه‌كی سوپای عێراق بووه، له سێڕانی حه‌لوان، كه خانه‌قین و جه‌له‌ولا و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
ئه‌و بازگه‌یه‌ی هێرشكه‌ی كراوه‌ته سه‌ر، به ده‌روازه‌ی شاره‌دێی جه‌له‌ولا ده‌ناسرێت، ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری كوردستان24 كه‌وتووه، (2) سه‌رباز به كوژراوی و (2) سه‌ربازی دیكه‌یش به برینداری گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه، باس له‌وه‌ش ده‌كرێت، سه‌ربازێكی دیكه ته‌رمه‌كه‌ی له شوێنی هێرشه‌كه جێماوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوپای عێراق ئه‌و بازگه‌یه‌ی جێهێشتووه، كاتێك به قه‌ناس و دۆشكه‌وه ته‌قه‌یان لێكراوه.
هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌كاتێكدایه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گوله‌یه‌كی هاونی (120) ملیم به باشووری شاره‌دێی قه‌ره‌ته‌په‌ی سه‌ر به قه‌زای خانه‌قین نراوه، كه له ده‌ره‌وه‌ی شاردێیه‌كه كه‌وتووه و زیانی نه‌بووه.
هێرشه‌كانی چه‌كدارانی داعش له‌ماوه‌ی ئه‌و (5) رۆژه‌ی رابردوو، (15) قوربانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، كه (3) سه‌رباز كوژراون و (11) سه‌رباز برینداربوون، هاووڵاتییه‌ك كورژراوه و هاووڵاتییه‌كی دیكه برینداره.
د.ی