سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی وڵاتانی كه‌نداو ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له توێتێكدا رایگه‌یاند، پێشوازی له كاره‌كانی لوتكه‌ی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو ده‌كات، كه بووه هۆی ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان سعودیه و قه‌ته‌ر و سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
له تویته‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا هاتووه، "راگه‌یاندنه هاوبه‌شه‌كه‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی كه‌نداو، كردنه‌وه‌ی ژینگه‌یه‌كی ئه‌رێنییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی برایانمان له وڵاتانی كه‌نداو".
دوای زیاتر لە (3) ساڵ بەسەر ناکۆکییەکانی وڵاتانی کەنداو، دوێنی له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو، له راگه‌یاندنێكی هاوبه‌ش ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سعودیه و قه‌ته‌ر راگه‌یه‌ندرا، ده‌روازه‌ی سنووری وشكانی و ئاسمانی به رووی ده‌وحه كرایه‌وه، زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا، پێشوازییان له‌و بڕیاره‌ی لوتكه‌ی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو كرد.