لە واشنتن پێكدادان لەنێوان لایەنگرانی ترەمپ و پۆلیس رووی دا

پۆلیس پڕژە بیبەری بەكارھێنا بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران
دۆنالد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا
دۆنالد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا

K24 – ھەولێر:

كەناڵی "فۆكس نیوز" رایگەیاند، چالاكییەكی جەماوەریی لایەنگرانی سەرۆكی ئێستای ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ لە واشنتن بە پێكدادان لەگەڵ پۆلیس كۆتایی ھات.

پێش پەسندكردنی سەركەوتنی جۆ بایدن لە ھەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی لە لایەن كۆنگرێسی ئەمەریكاوە، چەند سەد كەسێك لە لایەنگرانی ترەمپ داوا دەكەن دەنگی ئەندامانی دەستەی ھەڵبژێردراو لەو ویلایەتانەی ناكۆكییان لەسەرە، ھەژمار نەكرێت، كە بایدن بە پەراوێزێكی كەم سەركەوتووە. لە سەرەتادا خۆپیشاندانەكە بە ھێواشی بەڕێوەچوو، بەبێ بەشداری كۆمەڵەی راستڕەوە توندڕەوەكان، كە پێشتر لەو كارانەدا ئامادە ببوون.

پێكدادانەكان لە نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیس، ئێوارەی سێشەممە، دەستیپێكرد، پۆلیس پڕژە بیبەری بەكارھێنا بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران، لە میانی خۆپیشاندانەكاندا پۆلیس بە لای كەمەوە، شەش كەسی لەو خۆپیشاندەرانە دەستگیركرد بە ھۆی ئەنجامدانی كاری ھەمە جۆری لە یاسا دەرچوون. لەوانەش ھەڵگرتنی چەك و گولـلە و ھێرشكردنە سەر پۆلیس.

سەرچاوە: "نۆڤۆستی"