كەشتییەكی وێرانكاری كۆریای باشوور دەگاتە نزیك گەرووی ھورمز

كه‌شتی وێرانكاری "چوی یۆنگ"ە سەر بە یەكەی "چونگ ھیە"ی سەربازیی پەیوەست بە بەرەنگاربوونەوەی چەتەی دەریاییە
كەشتی "ھانكۆك كیمی"ی كوریای باشوور، كە لە لایەن ئێرانەوە دەستەسەر كراوە
كەشتی "ھانكۆك كیمی"ی كوریای باشوور، كە لە لایەن ئێرانەوە دەستەسەر كراوە

K24 – ھەولێر:

وێرانكەرەیەكی كۆریای باشوور گەیشتە ناوچەیەكی نزیك لە گەرووی ھورمز، دوابەدوای ئەوەی ھێزەكانی پاسدارانی ئێران كەشتییەكی گواستنەوەی نەوتی ئەو وڵاتەیان لە كەنداو دەستبەسەر كرد.

ئاژانسی فەرمی "یونھاب"ی كۆریای باشوور قسەی لە زاردەمی بەرپرسێكی حكومەتی ئەو وڵاتە گواستووەتەوە، كە گوتوویەتی: وێرانكارەكە "چوی یۆنگ"ە سەر بە یەكەی "چونگ ھیە"ی سەربازیی پەیوەست بە بەرەنگاربوونەوەی چەتەی دەریاییە، رۆژی سێشەممە گەیشووەتە ناوچەكە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ رووداوی دەستبەسەركردنی كەشتی "ھانكۆك كیمی"، جەختیشیكردەوە لەوەی یەكەكە دەستی بە ئەنجامدانی ئەركەكەی كردووە.

ئاژانسەكە روونیكردەوە، وێرانكەرەكە رۆژی پێشتر لە باشووری بەندەری مەسقەت بووە و نێردراوە بۆ دەوروبەری گه‌رووی ھورمز دوای ئەوەی ئاگاداركراوەتەوە لەدەستبەسەركردنی كەشتییەكە.

به‌ گوێره‌ی ئاژانسه‌كه‌، وێرانكەرەكە، پلانی هه‌یه‌ بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ دۆخەكە بەھاوكاری لەگەڵ ھێزەكانی دەریاوانی ھاوبەش لە بەحرەین و وەزارەتی دەرەوەی كۆریا و وەزارەتی زەریاكان و راوە ماسیی كۆریا.

سوپای پاسدارانی ئێرانی كەشتییەكی بارھەڵگری كۆریای باشووری دەستبەسەركرد، كە 20 دەریاوانی لەسەر بووە، پێنجیان رەگەزنامەی كۆریای باشووریان ھەیە و یازدەشیان خەڵكی میانمار و ئەندەنووسیا و ڤێتنامن.

سەرچاوە: RT