دیموكراتەكان بە تەمای كۆنترۆڵكردنی ھەردوو ژووری كۆنگرێسن

لە حاڵەتی 50 بە 50 دەنگی یەكلاكەرەوە بۆ كامالا ھاریس، جێگری سەرۆكی ھەڵبژێردراو، جۆ بایدن دەبێت
ھەردوو ئەنجوومەنی ئەمەریكا
ھەردوو ئەنجوومەنی ئەمەریكا

K24 – ھەولێر:

سیاسەتوانی دیموكراتی، جۆن ئۆسۆف سەركەوتنی خۆی راگەیاند بە كورسییەكی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا لە ویلایەتی جۆرجیا، ئەم پێشھاتە رێ بە پارتەكەی دەدات كۆنترۆڵی ھەردوو ژوورەكانی كۆنگرێس بەدەست بهێنێت.

ئۆسۆف لە نامەیەكی تۆماركراودا، كە لەسەر ھەژماری خۆی لە "تویتەر" بڵاویكردووەتەوە و تێیدا سوپاسی دەنگدەرانی كرد بۆ ھەڵبژاردنی.

ئۆسۆف تەمەنی 33 ساڵە و لە حاڵەتی سەركەوتنیدا دەبێتە، بچووكترین سیناتوور لە ئەنجوومەنی پیراندا.

بەپێی داتاكانی ئاژانسی "فرانس پرێس" ئۆسوف لە پێش "دیڤید بێردیۆ"ی ركابەرە كۆمارییەكەیەتی، بە 52.2% بەرامبەر بە 40.8% دوای لێكجیاكردنەوەی 98% دەنگی دەنگدەران لە گەڕی دووەمی ھەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پیران لە جۆرجیا.

ئاژانسەكە ئاماژەیكردووە، ھێشتا زووە بۆ راگەیاندنی سەركەوتنی ئۆسۆف، بەتایبەتی ئەو یاسایانەی لە جۆرجیا باوە، رێگا بە كاندیدی دۆڕاو دەدات داوای دووبارە جیاكردنەوەی دەنگەكان بكات، لە حاڵەتێكدا ئەگەر بە 0.5% دەنگەكان لە دواوەی كەسی سەركەوتوو بوو.

لە حاڵەتی سەركەوتنی ئۆسۆف، ھەر یەك لە دیموكراتەكان و كۆمارییەكان 50 بە 50 كورسییەكان لە ئەنجوومەنی پیران بەدەست دێنن و دەنگی یەكلاكەرەوە بۆ كامالا ھاریس، جێگری سەرۆكی ھەڵبژێردراو، جۆ بایدن دەبێت، كە بە فەرمی سەرۆكایەتی ئەنجوومەن دەكات.

ئەمەیان دوای ئەوە دێت، كە رافائیل وارنۆك، كانیدی دیموكراتەكان  لە جۆرجیا سەركەوتنی خۆی  بەسەر سیناتۆری كۆمارییەكان، كیلی لۆڤلەر راگەیاند لە پێشبڕكێی ھەڵبژاردنەكاندا بۆ بەدەستخستی كورسییەكی دیكەی ئەنجوومەنی پیران.