کارەکانی لیژنەی باڵای ئاساییکردنەوەی کەرکووك به‌رده‌وامه
K24 - هه‌ولێر:
کارەکانی لیژنەی باڵای ئاسایکردنەوەی بارودۆخی کەرکووك و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، لەگەڵ ئەوەی بەردەوامە، بەڵام ئاستەنگیان بۆ درووست کراوه، تا ئێستا (95%)ی دۆسيیه‌کانی ئەمنی و سەربازی و گەڕانەوەی ھاووڵاتیان لەو ناوچانە یەکلايی کراونه‌ته‌وه، ئەندامێکی لیژنەکەش رایگه‌یاند، دەستوەردانی ھەندێك بەرپرس و حزب، بەھۆی ئەو رێکكەوتنە ژێر بەژێرانەی لەو ناوچانە لەگەڵ حکومەتی عێراقدا دەکرێن، کارەکانی سست کردووە.
لیژنەی ئاساییکردنەوەی بارودۆخی کەرکووك و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، دوو ساڵە لەگەڵ حکومەتی عێراق سەرقاڵی پرسی ئاساییکردنەوەی ئەو ناوچانەن.
ئەندامێکی لیژنەکە جه‌ختی كرده‌وه، لە (95%)ی دۆسییەکانیان یەکلایی کردووه‌تەوە، تەنیا پرسی زەوی جوتیاران ماوە، کە بەھۆی دەستوەردانی هه‌رێمایه‌تی و ناوخۆیی، ئەو پرسە نەتوانراوە یەکلایی بکرێتەوە.
شاخەوان عه‌بدوڵڵا، ئەندامی لیژنەی ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ناوچە کوردستانییەکان، گوتی: "ئێمه تا قۆناغێكی باش چووین، (95%)ی دۆسیه‌ی ئه‌منی و ئیداری و دۆسیه‌كانی دیكه كۆتاییان هاتووه، ته‌نیا دۆسیه‌ی كشتوكاڵی ماوه، كه كێشه‌ی هه‌یه، چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌مان له‌سه‌ری كردووه، تا ئێستا رێكنه‌كه‌وتووین، دۆسیه‌ی كه‌ركووك، (2) به‌ربه‌ستی سه‌ره‌كی له‌به‌رده‌مه، به‌ربه‌ستێكیان، هه‌ندێك وڵاتانی هه‌رێمی و ده‌رودراوسێ ده‌ستیان له‌و بابه‌ته هه‌یه، كه له دوای (16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه) ئه‌وان لێیه‌وه سوودمه‌ندبوون، ئه‌و هێزه هاوكارن له دزی و به‌تاڵانبردنی نه‌وتی كه‌ركووك و سامانی خه‌ڵكی شاره‌كه، به‌ربه‌سێكی دیكه، پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هاوهه‌ڵویست و یه‌كده‌نگ بن، ناكرێت له به‌غدا له دانووستان بین و لایه‌نێكیش له كه‌ركووك رێككه‌وتن بكات له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ی، كه ئێمه پێمانوایه سه‌پێنراوه به‌سه‌ر كه‌ركووكدا".
پرسی ئەمنی کەرکووك و ناوچە کوردستانییەکان و گەڕانەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە و پرسی گەڕانەوەی خەڵکی ئەو ناوچانە بۆ شوێنی خۆیان و ژماریه‌ك پرسی دیکە، گفتوگۆکردن لەسەری تەواو بووە، بڕیارە لە داھاتوییەکی نزیکدا پرسی زەوییە کشتوکاڵییەکانیش کۆتایی پێبێت.
رێبوار تەھا، ئەندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، گوتی: "به‌ر له (3) هه‌فته كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا و به‌رده‌وامن، به‌ره‌و پێشچوونی باش هه‌یه، له‌هه‌مان كاتدا، پێموایه به‌ربه‌ست هه‌یه، نیه‌تێك بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی كه‌ركووك له لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد هه‌یه، هه‌ندێك پێكهاته‌ی دیكه‌ش ئه‌و نیه‌ته‌یان هه‌یه، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی ئه‌وان، به‌ربه‌ست هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه كاره‌كانی نه‌چێته پێشه‌وه".
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووك پێی واییە، ئەو لیژنەیەی بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ئەو ناوچانە پێکھێنراوە، لەم بارودۆخەدا ھیچیان پێ ناکرێت، ئەندامانی لیژنەکەش پێیان وایە، بەھۆی دەستوەردانی ھەندێك حزب و لایەن، لەپێناو بەرژەوەندی كه‌سی و حزبیدا، پرسە نەتەوەیی و نیشتمانی و کوردستانیبوونی ئەو ناوچانەیان وەلاوە ناوە، ھەر جارە و بە شێوەیه‌ك ئاستەنگ بۆ ئەو رێکكەوتنە درووست دەکەن.
نایشارنەوە، کە رێکكەوتنی ژێر بەژێر لە کەرکووك لە لایەن ھەندێك بەرپرسەوە، لە ئاستی باڵای عێراق "ئیحراجی" بۆ دروستکردوون.
د.ی