به‌غدا شایسته داراییه‌كانی پێشمه‌رگه نادات
K24 - هه‌ولێر:
لە پڕۆژەیاسای بودجەدا، كۆی بودجەی وەزارەتی بەرگری عێراق و حەشدی شەعبی، زیاتر لە (15) ترلیۆن دینارە، كەچی ھیچ بڕێك بۆ ھێزی پێشمەرگە دیارینەكراوە، لەكاتێكدا بە گوێره‌ی دەستووری عێراق، ھێزی پێشمەرگە بەشێكە لە سیستەمی بەرگری عێراق.
لە پڕۆژەیاسای بودجەی (2021) ھیچ بڕە پارەیەك وەك شایستە داراییەكانی ھێزی پێشمەرگە دیاری نەكراوە، لەكاتێكدا بەپێی دەستووری عێراق، ھێزی پێشمەرگە بەشێكە لە سیستەمی بەرگری عێراق، لە بەرامبەردا بۆ سوپای عێراق و حەشدی شەعبی، بودجەی زیاد لە پێویست تەرخانكراوە.
ناسر ھەركی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، گوتی: "بودجه‌ی پێشمه‌رگه‌یان له‌گه‌ڵ پشكی هه‌رێم هه‌ژمار كردووه، ئه‌مه‌ش ناهه‌قییه به‌رامبه‌ر به پێشمه‌رگه كراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه به‌شێكه له سیسته‌می به‌رگری عێراق، هه‌ر وه‌كو سه‌ربازانی عێراق، به‌داخه‌وه بودجه بۆ سوپای عێراق دیاریكراوه، بودجه‌یه‌كی زۆریش بۆ حه‌شدی شه‌عبی له پڕۆژه‌یاسای بودجه دیاریكراوه، ناكرێت پێشمه‌رگه به به‌شێك له سیسته‌می به‌رگری بزانن و بودجه‌ی بۆ دانه‌نێن، ئێمه نوێنه‌رانی كورد، هه‌ر وه‌ك ساڵی (2019) به‌رگرییه‌كی زۆرمان كرد، ئێستاش به‌رگری له پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین، پێویسته بودجه‌ی پێشمه‌رگه‌ش وه‌كو ئه‌وان، له یاسای بودجه دیاریبكرێت".
لە پڕۆژەیاسای بودجەدا، نزیكەی (10) ترلیۆن دینار (9 ترلیۆن و 956 ملیار و 334 ملیۆن و 669 ھەزار)، وەك بەشە بودجەی وەزارەتی بەرگری عێراق دیاریكراوە. بۆ حەشدی شەعبی، نزیكەی (3) ترلیۆن و (800) ملیار دینار تەرخانكراوە. پشكی ھێزی پێشمەرگەش كەوتووەتە سەر بەشە بودجەی ھەرێمی كوردستان.
عوسمان سێدەری، جێگری سەرۆكی لیژنه‌ی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان، گوتی: "ئه‌گه‌ر ئێمه (68) ملیاره‌كه‌مان وه‌رگرتبا، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌یتوانی مووچه‌ی پێشمه‌رگه زیاد بكات، به‌شێك له كێشه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌كرد، هاوسه‌نگی له مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌دا درووست ده‌بوو".
لە پڕۆژە یاسای بودجەی (2019)دا، بڕی (68) ملیار دینار بۆ ھێزی پێشمەرگە تەرخانكرا، بەڵام تا ئەم چركە ساتە، بەھەردوو كابينەكەی حكومەتی عێراقەوە، یەك دیناریان بۆ پێشمەرگە نەناردووە. وا بڕیارە ھەفتەی داھاتوو خوێدندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسایەكە بكرێت.
د.ی