ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماده‌كردنی بودجه و داهات و خه‌رجی وه‌زاره‌ته‌كان تاووتوێ ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئەنجومەنی وەزیران پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە (7) كانوونی دووەمی 2021، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت کۆدەبێتەوە.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دوو پرسی سه‌ره‌كی تاووتوێ ده‌كات، كه پێشنووسی یه‌كه‌م پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2021 و پلانی وه‌زاره‌ته‌كانه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان و زیادكردنی داهات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، سنوورداركردنی كورتهێنانی دارایی بۆ ساڵی 2021 و هەروەها هەڵسەنگاندنی ئاستی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ رێكخستنەوەی داهات لەسەر ئاستی وەزارەتەكان لە ساڵانی 2019-2020 دا، گفتوگۆی ته‌واوی له‌باره‌وه ده‌كرێت.