شایسته داراییه‌كانی وانه‌بێژانی دانه‌مه‌زراو خه‌رج ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا، بڕه پاره‌یه‌ك وه‌ك شایسته‌ی دارایی بۆ ئه‌و وانه‌بێژانه خه‌رج بكات، كه دانه‌مه‌زراوون و به گوێره‌ی بڕیاره‌كه وانه‌بێژانی دانه‌مه‌زراو بۆ مانگه‌كانی 10 و 11 و 12ی 2020 بڕه پاره‌یه‌كیان پێ ده‌درێت.
ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021 رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی، پێشنیازی خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی وانه‌بێژانی دانه‌مه‌زراو ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشنیازی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و په‌روه‌رده‌ی په‌سه‌ندكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی شایسته داراییه‌كانیان خه‌رج بكرێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده، بڕیاردراوه بۆ مانگه‌كانی 10 و 11 و 12ی ساڵی 2020، بڕه پاره‌ی بڕاوه‌ی مانگانه وه‌ك شایسته‌ی دارایی مامۆستایانی وانه‌بێژی دانه‌مه‌زراو خه‌رج بكرێت.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه وه‌زیری په‌روه‌رده ئاماژه‌ی بۆ كردووه، بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بکالۆریۆس و سەرووتر، 300 هەزار دینار و هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆم 250 پەنجا هەزار دینار خه‌رج ده‌كرێت.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده:
"مامۆستایانی وانەبێژی ئازیز
سڵاوتان لێبێت ، لە کۆبوونەوەی 1ی 12ی 2020ی لیژنەی باڵای روبەروبوونەوەی کۆرۆنا ، بەسەرپەرشتی بەرێز وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بەندە و بەرێز وەزیری دارایی راسپێردراین کە لە پشووەکانی ناوەندەکانی خوێندن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، کۆنووسێک سەبارەت بە شایستە داراییەکانی وانەبێژانی دانەمەزراو بۆ ئەنجومەنی وەزیران بنێرین ، پاش کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتمان و وەزارەتی دارایی ، بەسوپاسەوە لەلایەن جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەرێز مەسرور بارزانی، پێشنیاری هەردوو وەزارەت پەسەندکرا و بریاردرا بۆ مانگەکانی 10 و 11 و 12ی ساڵی 2020 برەپارەیەکی بڕاوەی مانگانە ( مقطوع) وەک شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو خەرج بکرێت بەم شێوەیە:
١- هەڵگری بروانامەی بکالۆریۆس و سەروتر بری (300.000) سێ سەد هەزار دینار.
٢- هەڵگری بروانامەی دبلۆم (250.000) دووسەدو پەنجا هەزار دینار.
ئالان حمەسعید سالح
وەزیری پەروەردە
7ی 1ی 2021"