جوتیار عادل: گرێبه‌ستی ده‌روازه سنوورییه‌كان رێكده‌خرێنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جوتیار عادل، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند، هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پێشمه‌رگه به هاوبه‌شی پرۆژه‌یه‌ك بۆ بنبڕكردنی قاچاغچێتی له ده‌روازه سنوورییه‌كان ئاماده ده‌كه‌ن و حكومه‌تی هه‌رێم به سه‌رجه‌م ئه‌و گرێبه‌سته خزمه‌تگوزاریانه‌دا ده‌چێته‌وه، كه له ده‌روازه‌كان كراوون.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی ژماره (49)ـی خۆی به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌نجامدا.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جوتیار عادل گوتی: له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێم و هێڵه‌گشتییه‌كان خرانه‌ڕوو و هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تی پلاندانان و دارایی ماوه‌ی زیاتر له مانگ و نیوێكه راسپێردرابوون، پڕۆژه‌كه گه‌ڵاڵه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت داهات و خه‌رجی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یه‌كدا یه‌كبخرێته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان راسپێردرابوون داهات و خه‌رجییان و پلانیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بخه‌نه‌ڕوو، ئه‌وه‌ش كاری داڕشتنی پڕۆژه‌یاساكه‌ی ئاسانتر كردووه.
گوتیشی: له باره‌ی خاڵه سنوورییه‌كانه‌وه، دوو بڕیاری گرنگ دراوون، یه‌كێكیان راسپاردنی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆپۆزه‌ڵێك له باره‌ی نه‌هێشتنی دیارده‌ی قاچاغچێتی له ده‌روازه‌كان دابڕێژن و پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی بكه‌ن بۆ بڕیار له‌سه‌ر دانی و دووه‌میان رێكخستنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانی خزمه‌تگوزارییه له ده‌روازه سنوورییه‌كان.
سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا له باره‌ی بودجه‌ی 2021ه‌وه، جوتیار عادل گوتی: ئێمه هه‌موو نیازپاكییه‌كمان پیشانداوه و هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر راده‌ستكردنی نیوه‌ی داهاتی نانه‌وتی هه‌رێم و داهاتی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه و هیوادارین ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ی بودجه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران په‌سند بكرێت و پشكی هه‌رێمیش له‌و بودجه‌یه ره‌وانه بكرێت.