سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی وەقفی سوننی دەکات

سەرۆک بارزانی: گەلی کوردستان هەمیشە دوور لە هەر جۆره روانگەی تاییفی کاری بۆ قوولکردنی فەرهەنگی پێکەوە ژیانی نێوان پێکهاتەکان کردووتەوە
سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دکتۆر سەعد حەمید کمبش سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننی عێراق كرد
سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دکتۆر سەعد حەمید کمبش سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننی عێراق كرد

K24 – ھەولێر:

رۆژی پێنجشەممە ٧ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دکتۆر سەعد حەمید کمبش سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننی عێراق و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننی سوپاسی سەرۆک بارزانی و هەرێمی کوردستانی کرد کە لە ڕۆژانی تەنگانەدا دەرگەیان بۆ سەدان هەزار ئاوارەی عێراق کردەوە و هەروەها پێزانینی هەبوو ئەو بووژانەوە و پێشکەوتن و خزمەتگوزارییانەی کە سەرباری بوونی تەحەدیاتی زۆر لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە.

لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی وەرگرتنی ئاوارە و لێقەوماوانی بە ئەرکێکی نیشتیمانی و مرۆڤی وەسفکرد و جەختیشی لەوە کردەوە کە گەلی کوردستان هەمیشە دوور لە هەرجۆره روانگەی تاییفی کاری بۆ قوولکردنی فەرهەنگی پێکەوە ژیانی نێوان پێکهاتەکان کردووتەوە.