هه‌ولێر و زاخۆ به سه‌ركه‌وتن پێشوازییان له ساڵی 2021 كرد

یانه‌كانی هه‌ولێر و زاخۆ له یه‌كه‌مین یاری ساڵی نوێی 2021 به سه‌ركه‌وتن له خولی نایابی عێراق ده‌ستیان پێكرد، سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر مێژوویی بوو.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 7 جه‌نیوه‌ری 2021 له گه‌ڕی سێزده‌یه‌مینی خولی نایابی عێراق یانه‌ی هه‌ولێر میوانداریی یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ی شاری به‌غدای كرد.
له گێمی یه‌كه‌م هه‌ولێرییه‌كان به دوو گۆڵی بارزان شێرزاد و هه‌ردی سیامه‌ند پێشكه‌وتن، دواتر له گێمی دووه‌م هه‌ولێرییه‌كان فێستیڤاڵی گۆڵكردنیان تۆمار كرد.
له خوله‌كی 64 شێركۆ كه‌ریم گۆڵی سێیه‌می یانه‌ی هه‌ولێری له یارییه‌كه كرد، پاشان له خوله‌كی 68 بارزان شێرزاد گه‌ڕایه‌وه و گۆڵی دووه‌می خۆی له یارییه‌كه و چواره‌می هه‌ولێرییه‌كانی كرد، دواتر شێركۆ كه‌ریم له خوله‌كی 81 به تۆماركردنی گۆڵی پێنجه‌می به‌رگزه‌رده‌كان كۆتایی به فێستیڤاڵی گۆڵكردن هێنا.
یانه‌ی هه‌ولێر دوای 35 رۆژ و 6 یاری یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له خولی نایابی عێراق تۆمار كرد، هه‌ولێر یاری داهاتووی له رۆژی 16ـی ئه‌م مانگه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له به‌غدا به‌رامبه‌ر قوه‌ی جه‌وییه ده‌بێت.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، یانه‌ی زاخۆ له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی یانه‌ی مینای شاری به‌سڕای كرد
زاخۆ به راهێنه‌رایه‌تی ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح به ئه‌نجامی 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك شكستی به مینا هێنا و پێنجه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد، زاخۆ كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده 21 خاڵ بۆ پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی خولی نایابی عێراق سه‌ركه‌وت.