چاكسازییه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ملیارێك دینار ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌

لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، وەزارەتی كاروباری شەھیدان و ئەنفالكراوانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڕە پارەی ھاوكاری زیاتر لە13 ھەزار و  282كەسی بڕی
وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالكراوان
وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالكراوان

K24 – ھەولێر:

لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، وەزارەتی كاروباری شەھیدان و ئەنفالكراوانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڕە پارەی ھاوكاری زیاتر لە 13 ھەزار و  282 كەسی بڕی، كە ناشایستەبوون و ھیچ مەرجێكی یاساییان نەبووه‌، چونكە ئەو كەسانە ھاوكارییەكانیان وەك كەسوكار و بەخێوكەری شەھیدەكان وەردەگرت، بەڵام لە بنەڕەتدا ھیچ كەس و كارێكی شەھیدانیان لە ئەستۆ نەبووە، كەچی پێشتر پارەكەیان بە ناشایستە وەرگرتووە.

وەزارەتی كاروباری شەھیدان و ئەنفالكراوان، بڕە پارەی ھاوكاری 13 ھەزار كە ناشایستە بوون و مەرجی یاساییان نەبوو، ئەم كەسانە پارەی ھاوكارییان وەك بەخێوكەری كەسوكاری شەھیدان وەردەگرت، بەڵام لە بنەڕەتدا لەو قۆناغەدا دەرچووبوون و كەس و كاری ھیچ شەھیدێكییان لە ئەستۆ نەبوو، پارەكەشیان بە ناشایستە وەردەگرت. بریكاری وەزیری شەھید و ئەنفالكراوان دەڵێت: بەردەوام دەبین.

ئەم ھەنگاوە وەك قۆناغی یەكەم بوو لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازیی لە وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالكراوان، ھەر یەكێك لەم 13 ھەزار كەسە. مانگانە 75 ھەزار دینارییان وەردەرگرت، بەم شێوەیە مانگانە نزیكەی یەك ملیار دینار بۆ خەزێنەی حكومەت دەگەڕێتەوە.

لە جێبەجێكردنی یاسای چاكسازیدا، بەھیچ شێوەیەك دەست بۆ مووچە و ھاوكاری كەس و كاری شەھیدانی راستەقینە نابرێت، بەڵكو لیستەكە پاكتاوی بۆ دەكرێت و كەسانی ناشایستەیان لێدەردەھێنرێت، ئەو كەسانەی، كە فەرمانبەری حكومەتن و مووچەیەیەكی دیكەی وەك زیندانی سیاسیش وەردەگرن، دوای پێداچوونەوە سەرپشك دەكرێن، دەبێ مووچەیەك ھەڵبژێرن.