له ئه‌لبوكه‌مال چوار چه‌كداری حه‌شد كوژران

K24 – هه‌ولێر:
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، رایگه‌یاند، چوار چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی له نزیك ئه‌لبوكه‌مال كوژران، ئه‌و كاته‌ی ویستوویانه بپه‌ڕنه‌وه سووریا.
روانگه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه له نزیك ئه‌لبوكه‌مال له سنووری خۆرهه‌ڵاتی دێرزوور كراونه‌ته ئامانج.
شه‌وی چوارشه‌م له‌سه‌ر پێنجشه‌م، ژماره‌یه‌ك بنكه‌ی هێزه‌كانی سووریا و گرووپه لایه‌نگره‌كانی ئێران له باشووری سووریا و ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئیسرائیله‌وه بۆردومان كران.
له‌م رۆژانه‌ی دواییدا ئیسرائیل به چڕی جووڵه‌ی میلیشیا و چه‌كداره‌كانی لایه‌نگری ئێرانی له سووریا خستووه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه و رۆژانه بۆردومانیان ده‌كات.
سوپای ئیسرائیل، هیچ زانیارییه‌ك له باره‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی بڵاوناكاته‌وه، كه له سووریا ده‌یكاته سه‌ر لایه‌نگرانی ئێران.
هه‌فته‌ی رابردوو، له راپۆرتێكدا رایگه‌یاندبوو، له ساڵی رابردوودا (50) ئامانجمان له سووریا بۆردومان كردووه، به بێ ئه‌وه‌ی هیچ ورده‌كارییه‌ك له‌و باره‌یه‌وه بخاته‌ڕوو.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهۆ به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، رێگه نادات ئێران پێگه‌ی سه‌ربازی خۆی له ناوچه سنوورییه‌كانی ئیسرائیل به‌هێز بكات.