رۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیل دوای 30 ساڵ ئاماری راسته‌قینه‌ی زیانه گیانییه‌كانی مووشه‌كبارانی سه‌دام حوسێنی بڵاوكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
دوای سی ساڵ له ئاراسته‌كردنی مووشه‌ك بۆ ئیسرائیل، سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی ئیسرائیل، ورده‌كاری ئه‌و مووشه‌كبارانه‌ی سه‌دام حوسێن، سه‌رۆكی له‌سێداره‌دراوی عێراقی خسته‌ڕوو و ئاشكرایكرد، كه مووشه‌كه‌كانی سكۆدی عێراق بووه‌ته هۆی كوژرانی 14 ئیسرائیلی و برینداربوونی 229 ئیسرائیلی دیكه.
رۆژنامه‌ی یه‌دیعۆت ئه‌حرۆنۆتی ئیسرائیلی بڵاویكرده‌وه، له ماوه‌ی شه‌ڕی دووه‌می كه‌نداودا، به‌ر له 30 ساڵ، سوپای ئیسرائیل وه‌ك ئه‌وه‌ی له راپۆرته ئه‌رشیفییه‌كانیدا هاتووه، زۆر ترساوه له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له لایه‌ن سه‌دام حوسێنه‌وه.
راپۆرتێكی ئه‌رشیفی سوپای ئیسرائیل، ده‌ریخستووه، نێوان له (18ی یه‌نایر تا 25ی فێبرایه‌ری 1991) (43) مووشه‌كی عێراقی له (19) هێرشدا، ئاراسته‌ی ئیسرائیل كراوون و سه‌رجه‌میان له خۆرئاوای عێراقه‌وه ئاراسته‌ی ته‌لئه‌بیب كراوون.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه (26) مووشه‌ك به‌ر ته‌لئه‌بیب كه‌وتوون و (8) مووشه‌كیان به‌ر حه‌یفای باكووری ئیسرائیل و (4) مووشه‌كیشیان به‌ر ئه‌نجوومه‌نی "شمرون" كه‌وتوون له خۆرئاوای كه‌ناری خۆرئاوا و (5) مووشه‌كیش به‌ر ناوچه‌ی "نه‌قه‌ب" كه‌وتوون.
به گوێره‌ی راپۆرته ئه‌رشیفییه‌كه‌ی سوپای ئیسرائیل، (229) ئیسرائیلی راسته‌وخۆ پێكراوون و (14) كوژراون و (222) كه‌سیش خۆی به مادده‌ی "ئه‌ترۆبین" كوتیوه، كه به سووده بۆ حاڵه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی گازی ژه‌هراوی. هه‌روه‌ها (530) ئیسرائیلی تووشی ترس و شڵه‌ژان و دڵه‌كوتێ بوون.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، سوپای ئه‌مه‌ریكا له ئیسرائیل بڵاوه‌ی پێكراوه بۆ ئه‌وه‌ی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی ئه‌مه‌ریكایی "پاتریۆت" بۆ ئیسرائیل بخه‌نه‌كار.
له باره‌ی زیانه ماڵییه‌كانه‌وه، ئه‌و رۆژنامه ئیسرائیلیه نووسیویه‌تی: ئه‌و كات كارگه‌كان ئاگریان گرت و باڵه‌خانه‌كان داڕمان و ئیسرائیلییه‌كان ناچار بوون بۆ ماوه‌ی چه‌ندین كاتژمێری دوور و درێژ له ژێرزه‌مین و په‌ناگه‌كان به‌سه‌ر به‌رن و ماسكی دژه كیمیایی ببه‌ستن.