گاریس بەیل بووەتە گەورەترین کێشە بۆ ریال مەدرید

گاریس بەیل، یاریزانی یانەی تۆتێنهام
گاریس بەیل، یاریزانی یانەی تۆتێنهام

گاریس بەیل بووەتە گەورەترین کێشە بۆ ریال مەدرید

K24 – هەولێر

گاریس بەیل، یاریزانی وێلزی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە، دووبارە دەگەرێتەوە و یانەکەی و دەبێتەوە خاوەنی زۆرترین موچە لە یانەکەی.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤیۆ کەتەلۆنی بڵاویکردووە، دوای ئەوەی یاریزانە وێلزیەکە ریزەکانی شایانەکانی بەرەو تۆتێنهامی ئینگلیزی بە شێوەی خواستن جێهێشت، بەرپرسانی یانەی ئیسپانیەکە بەو هیوایە بوون ئەو یانەیە دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە یانە لەندەنیەکە بە یەکجارەی ئەو یاریزانە بکرێتەوە و لە کۆڵ موچە بەرزەکەی ببنەوە، بەڵام ئەو یاریزانە بە هۆی پێکانە یەک لە دوا یەکەکانی لەگەڵ یانە کاتیەکەشی نەیتوانی بگەڕێتەوە سەر ئاستی خۆی، بۆیە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی دەگەڕێتەوە ئیسپانیا.

گەیل لە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا خاوەنی زۆرترین موچەیە، سەرەرای ئەمەش لەلایەن زینەدین زیدانی راهێنەری ئەو یانەیە پشتگوێ خراوە و یاریی پێ ناکرێت و ئەو یاریزانەش بە هۆی موچە زۆرەکەی، ئامادەنیە تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی کە ساڵی 2022 یانەکەی جێبێڵێت.