چوار ههزار كۆمپانیای بهریتانی ههڕهشهی مایهپووچبوونیان لهسهره
K24 – ههولێر:
بەھۆی لێكەوتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، 4 ھەزار كۆمپانیای دارایی ھەڕەشەی مایەپووچبوونیان لەسەرە.
بەگوێرەی توێژینەوەیەكی دەستەی بازاڕی دارایی بەریتانیا، نزیكەی 4 ھەزار كۆمپانیای دارایی لە وڵاتەكە، كە زۆربەیان بچووك و مامناوەندن، بەھۆی كۆرۆناوە ھەڕەشەی مایەپووچبوونیان لەسەرە.
دەستەكە توێژینەوەی لەسەر 23 ھەزار كۆمپانیا كردووه بۆ ئەوەی ھێزی داراییان نیشاندات و لە كۆی ئەو ژمارەیە، 4 ھەزار كۆمپانیا خاوەنی خزمەتگوزارییەكی نزمبوون و مەترسی مایەپووجبوونیان لەسەرە و جەختیشیكردەوە %30 یان بۆیان ھەیە لەگەڵ مایەپووجبون، زیانێكی زۆر بە مامەڵەكاران بگەیەنن.
ئەوەش لەكاتێكدایە بەریتانیا یەكێكە لەو وڵاتانەی كە بەھۆی كۆرۆناوە زیانێكی زۆری ئابوورییانە بەركەوتووە و ساڵی 2020 كۆی بەرھەمی ناوخۆیی بەرێژەی %11 دابەزی و رووبەڕووی خراپترین قەیرانی ئابووری بووەوە لەوەتەی 300 ساڵ تاوەكو ئێستا.