ئێستا ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهان كێیه؟
K24ـ مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
ئیلۆن ماسك ئێستا ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهانه كه تێكڕای سه‌روه‌ته‌كه‌ی له 185 ملیار دۆلار تێپه‌ڕیكردووه، له كاتێكدا له‌م سه‌روبه‌نده‌ی ساڵی پێشوودا سه‌روه‌ته‌كه‌ی 30 ملیار دۆلار كه‌متر بووه.
نرخی پشكه‌كانی تێسلا له رۆژی 8ی كانوونی دووه‌می ساڵی 2021 زیاتر بوو له نرخی پشكه‌كانی جیف بیزۆس، كه له ساڵی 2017ـه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سی جیهانه و سه‌روه‌ته‌كه‌ی له ئێستا نزیكه‌ی 184 ملیار دۆلاره.
به‌پێی راپۆرتێكی "سی ئێن بی سی نیوز" به‌رزبوونه‌وه‌ی سه‌روه‌تی ماسك له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا، وێڕای بوونی كۆرۆنا ڤایرۆس، كه‌چی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر زیادیكردووه، كه هیچ ده‌وڵه‌مه‌ندێك له مێژوودا سه‌روه‌ته‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه زیادی نه‌كردووه.
پیاوه ده‌وڵه‌مه‌نده ملیاردێره ئه‌مه‌ریكییه‌كه كه خاوه‌نی كۆمپانیای تێسلایه، به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی وه‌ك كه‌سێكی سه‌رمایه‌دار ته‌نیا له 18 مانگی رابردوودا بووه‌ته مانشێتی هه‌واڵه‌كان.
له‌سه‌ره‌تای كانوونی دووه‌م (جێنیوه‌ری) 2020 سه‌روه‌ته‌كه‌ی ماسك 27 ملیار دۆلار بوو، به‌شێوه‌یه‌ك ته‌نیا له لیستی 50 كه‌سه‌كه‌ی جیهاندا ده‌ناسرا، كه‌چی ئێستا به‌پێش هه‌ر 50 كه‌سه‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه.
نرخی پشكه‌كانی تێسلا به خێراییه‌كی مووشه‌كی 9 ئه‌وه‌نده له ساڵی رابردوو زیادیكردووه.
له‌هه‌مانكاتدا، نرخی پشكه‌كانی ئه‌مازۆن زۆر هێواشه، به‌هۆی توانای زیادبوونی رێكخسته‌كانی له‌واشنتن.
به‌ڵام به‌پێی راپۆرتێكی "بی بی سی"، رۆژی 8ی كانوونی دووه‌م (جێنیوه‌ری) 2021 بۆ یه‌كه‌مین جار به‌های كۆمپانیای ئۆتۆمبێلی تێسلای كاره‌بایی زیادیكرد و به‌های به‌بازاڕكردنی گه‌یشته 700 ملیار دۆلار. ئه‌م بڕه‌ش به كۆی هه‌موو كۆمپانیاكانی تۆیۆتا، ڤۆڵكس واگن، هیوندای، جه‌نه‌رال مۆتۆرز و فۆرد پێكه‌وه ناگه‌نه به‌های بازاڕكردنی تێسلا.
هه‌روه‌ها بلۆمبێرگ نووسیویه‌تی: ئیلۆن ماسك له مانگی ته‌مموز (جولای) 2020 توانی ملیاردێری ئه‌مه‌ریكی (وارن باڤیت) تێپه‌ڕێنێت و بوو به حه‌وته‌مین ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهان. له مانگی تشرینی دووه‌م (نۆڤێمبه‌ر) 2020 توانی بێل گێتس تێپه‌ڕێنێت و ببێت به دووه‌م پیاوی ده‌وڵه‌مه‌ند له جیهان.
ماسك له ماوه‌ی 12 مانگی رابردوودا توانیویه‌تی به‌قه‌د هه‌موو سه‌روه‌ته‌كه‌ی بێل گێتس، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی چنگكه‌وێت، كه 132 ملیار دۆلاره.
هه‌روه‌ها به‌پێ بلومبێرگ ته‌نیا رۆژی 7ی كانوونی دووه‌م (جێنیوه‌ری) 2021، ئیلۆن ماسك 8%ی نرخی پشكه‌كانی زیادیكرد، كه ئه‌مه سه‌رسوڕهێنه‌ره.
هه‌رچه‌نده جیف بیزۆس خاوه‌نی كۆمپانیای ئه‌مازۆن سه‌روه‌ته‌كه‌ی له‌ماوه‌ی 12 مانگی رابردوودا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر زیادیكرد. مانگی كانوونی دووه‌می (جێنیوه‌ری) 2020، 110 ملیار دۆلار بووه، كه‌چی له مانگی كانوونی دووه‌می (جێنیوه‌ری) 2021 گه‌یشتۆته 184 ملیار دۆلار.
راپۆرته‌كه‌ی "سی ئێن بی سی نیوز" نووسیویه‌تی: كۆرۆنا ڤایرۆس وایكرد داخوازی له‌سه‌ر بازاڕكردن له‌رێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه زیادبكات، كه سوودمه‌ندی یه‌كه‌م بیزۆس بوو. ده‌شڵێت: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی بیزۆس له‌دوای جیابوونه‌وه 4%ی پشكه‌كانی گواسته‌وه بۆ سه‌ر ماكنزی سكۆتی ژنی پێشووی، به‌مه‌ش ئیلۆن ماسك كه‌ڵكی لێوه‌رگرت و وایكرد پێش بیزۆس بكه‌وێت".
به‌های پشكه‌كانی پیشه‌سازی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی له‌ماوه‌ی 12 مانگدا زیادیكردووه، به‌مه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت كه ماسك له ماوه‌ی 5 ساڵی ئاینده‌دا ده‌توانێت پێوانه‌ی قازانجی هه‌موو كۆمپانیاكانی پیشه‌سازی ئۆتۆمبێلی ده‌ستی بكه‌وێت.
H.B