ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا: ئاماده‌ین تره‌مپ له پۆسته‌كه‌ی لابده‌ین
K24 - هه‌ولێر:
كاسرین كلارك، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، دیموكراته‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئاماده‌ی هه‌نگاوه‌كانی له‌كارلادانی سه‌رۆك "دۆناڵد تره‌مپ"ن.
كلارك گوتی: "بۆ پاراستنی دیموكراتی وڵات، پێویسته تره‌مپ له پۆسته‌كه‌ی لابده‌ین، بۆ له‌كارلابردنی تره‌مپ هه‌موو ئامرازێك به‌كارده‌هێنین".
ئاماژه‌ی كرد، "ئه‌گه‌ر مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بۆ لابردنی تره‌مپ، داوای جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (25)ی ده‌ستووری ئه‌مه‌ریكا نه‌كات؛ ئه‌وا ئێمه رێوشوێنی له‌كارلادانی ده‌گرینه‌به‌ر".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
د.ی