زه‌ریف: ئه‌وانه‌ی 4 ساڵ خۆیان راده‌ستی تره‌مپ كرد ئێستا ئیدانه‌ی ره‌فتاره‌كانی ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتی: ئه‌وانه‌ی ماوه‌ی 4 ساڵ بوو خۆیان راده‌ستی له‌خۆباییبوونه سته‌مكارییه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ كردبوو، ئیستا ره‌فتاره‌كانی تره‌مپ ئیدانه ده‌كه‌ن.
ئه‌م گوتانه‌ی زه‌ریف له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كرمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر هاتوون و نووسیویه‌تی: "ئه‌وانه‌ی ماوه‌ی 4 ساڵ بوو له پێناو پارێزگاریكردن له خۆیان له‌سه‌ر حیسابی ئازاردانی گه‌له‌كه‌مان خۆیان راده‌ستی له‌خۆباییبوونه‌كه‌ی تره‌مپ كردبوو، ئێستا هێرشه‌كانی تره‌مپ بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری یاسا ئیدانه ده‌كه‌ن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌وانه ئێستاش هه‌وڵ ده‌ده‌ن تیرۆره ئابوورییه‌كه‌ی تره‌مپ وه‌ك ئامرازێكی فشار بۆ سه‌ر ئێران به‌كاربهێنن" و رووی قسه‌كانی له‌و كه‌س و لایه‌نانه كرد، كه مه‌به‌ستییه‌تی و گوتی: "ئه‌گه‌ر ناتوانی بوێر بیت، خۆت له‌به‌ر چاو به‌دوور بگره له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆت".
H.B