وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبیدا سه‌پاند
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا به تۆمه‌تی پێشێلكردنی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و هاوكاریكردنی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و سه‌ركوتكردن و كوشتنی خۆپیشانده‌ران له ساڵی 2019، سزای به‌سه‌ر فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراقدا سه‌پاند.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و راویژكاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی 2019 پێشێلكاری مه‌ترسیداری بنه‌ماكانی مافی مرۆڤی كردووه، كاتێك چه‌كدارانی گرووپه هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران، سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی هێرشی سه‌ر ئه‌و خۆپیشانده‌ره مه‌ده‌نییانه‌ی كردووه، كه له دژی گه‌نده‌ڵی، بێكاری، هه‌ڵئاوسانی ئابووری، خراپی خزمه‌تگوزاری و ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران له كاروباری ناوخۆی عێراق رژابوونه سه‌ر شه‌قام.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، فالح فه‌یازیش ئه‌ندامێكی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی ئه‌و كات بوو، كه له بنه‌ڕه‌تدا سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌و شانه‌یه له سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به پشتیوانی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران پێكهاتبوون و به‌شێك بووه له بڕیارده‌رانی ئه‌و سه‌ركوتكارییانه و ده‌ستێكی باڵای له كوشتنی خۆپیشانده‌راندا هه‌بووه، ئێستاش چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبیی سه‌ر به ئێران له كوشتنی ئه‌و چالاكوانه سیاسییانه‌ی عێراق به‌رده‌وامن، كه داوای هه‌ڵبژاردنێكی پاك و ئازادانه و رێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ و پێكهێنانی حكومه‌تێكی پاك ده‌كه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه ستیڤن منوچین، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتی: "له‌ڕێگه‌ی ئاراسته‌كردن و سه‌رپه‌رشتیكردنی كوشتنی خۆپیشانده‌رانی ئاشتیانه‌ی عێراق، چه‌كداران و سیاسه‌توانانی هاوپه‌یمانی ئێران، وه‌ك فالح فه‌یاز هێرشی دڕندانه له دژی دیموكراتیه‌تی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆیه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سزادانی ئه‌و كه‌سانه به‌رده‌وام ده‌بێت، كه بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ له عێراق پێشێل ده‌كه‌ن و كار بۆ بێبه‌شكردنی گه‌لی عێراق له ده‌ربڕینی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی بۆ به‌ده‌ستهێنانی دادپه‌روه‌ری و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن".
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا وه‌سفی فالح فه‌یازی به‌وه كردووه، "سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبییه، كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه ره‌وایه‌تی پێدراوه بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌وێته ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌تی عێراق. وێڕای ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا حه‌شدی شه‌عبی به پاساوی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رێكخراوی داعش پێكهێنرا، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك له گروپه‌كانی حه‌شد، گرنگی به به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كانی و پشتیوانیكردنی ئه‌جێندای ئێران له عێراق ده‌ده‌ن، له بری ئه‌وه‌ی پارێزگاری له خاك و گه‌لی عێراقی بكه‌ن. كاتێك میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2019 به چه‌ك و گوللـه‌ی زیندوو رووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌ران بوونه‌وه، فه‌یاز سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی بوو، كه به‌و هۆیه‌وه سه‌دان هاووڵاتیی سڤیلی عێراقی كوژران. فه‌یاز ئه‌و كات ئه‌ندامی شانه‌ی قه‌یرانه‌كان بوو، كه له‌لایه‌ن فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، كه پێشتر ناویان له لیستی سزادراوانی ئه‌مه‌ریكادا هاتووه، پشتیوانی ده‌كرا، له‌وانه‌ش: قه‌یس خه‌زعه‌لی، حوسێن فه‌لاح ئه‌للامی، قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودس و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی. تا ته‌ممووزی ساڵی 2020 فالح فه‌یاز راویژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی حكومه‌تی عێراق بوو".