سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌مه‌ریكا باس له ئه‌گه‌ره‌كانی وه‌شاندنی گورزێكی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
نانسی پیلۆسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی تاوتوێی رێگریكردن له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نجامدانی هه‌ر كرده‌یه‌كی سه‌ربازی یان وه‌شاندنی هه‌ر گورزێكی ئه‌تۆمی كردووه.
پیلۆسی له نامه‌یه‌كدا، كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته‌كه‌ی كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵ مارك میلی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سوپاسالاری هاوبه‌ش گفتوگۆی كردووه و جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، پێویسته رێككاری تایبه‌ت بۆ رێگریكردن له تره‌مپ له ئه‌نجامدانی هه‌ر كرده‌یه‌كی سه‌ربازی یان ده‌ركردنی فه‌رمانی وه‌شاندنی هه‌ر گورزێكی ئه‌تۆمی بگیرێته‌به‌ر.
پیلۆسی گوتی: "دۆخی ئه‌و سه‌رۆكه "خه‌ڵه‌فاوه" گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین ئاستی مه‌ترسیداری و پێویسته هه‌رچی له تواناماندایه بیكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له گه‌لی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ین له هێرشه ناهاوسه‌نگه‌كانی تره‌مپ بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌مان و دیموكراتییه‌كه‌مان".
دوای ئه‌وه‌ی له 6ی ئه‌م مانگه ژماره‌یه‌ك له لایه‌نگرانی تره‌مپ هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا و به‌هۆیه‌وه 5 كه‌س كوژران، تره‌مپ رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌گه‌لێك بووه‌ته‌وه و به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت، كه هانی نانه‌وه‌ی پشێوی له وڵاته‌كه‌ی داوه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، رۆژی پێنجشه‌ممه كۆشكی سپی رایگه‌یاند، دوای ئه‌و رووداوه ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌رانی ئیداره‌ی تره‌مپ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان پێشكه‌ش كردووه، له‌كاتێكدا دیموكراتخوازه‌كان له كۆنگرێس هه‌وڵه‌كانیان بۆ له‌سه‌ركارلابردنی تره‌مپ چڕ كردووه‌ته‌وه.
نانسی پیلۆسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكاش داوای لابردنی تره‌مپی له ده‌سه‌ڵات كردووه و به "كه‌سایه‌تییه‌كی زۆر مه‌ترسیدار" وه‌سفی كردووه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
H.B