حكومه‌تی هه‌رێم پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 ئاماده ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
دوای حەوت ساڵ، کابینەی نۆیەمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 ئامادە دەکات، هەنگاوەکانیشی بۆ ئەم مەبەستە دەستپێکردوە، وەزارەتی دارایی پرۆژەکە ئامادەکات و دوای پەسەندکردنی لە ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژه‌كه ده‌نێردرێته پەرلەمانی کوردستان. ئامادەکردنی ئەو پڕۆژە یاسایە لەژێر دوو سیناریۆ دەبێت، سیناریۆی یەکەم بەگوێره‌ی دەرئەنجامی رێککەوتنەکانی هەولێر و بەغدا دەبێت و سیناریۆی دووەمیش لە ئه‌گه‌ری نەگەیشتنە رێککەوتن، هەرێمی کوردستان کۆی داهاتەکان و خەرجیەکانی لەو پڕۆژە یاسایەدا ئامادە دەکات.
له‌وباره‌یه‌وه زیاد جه‌بار، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان گوتی: له‌و پڕۆژه یاسایه‌دا دادپه‌روه‌ری له دابه‌شكردنی داهاته‌كان دیاری ده‌كرێت، سه‌رجه‌م داهاته‌كان كۆده‌كرێنه‌وه و به‌شێكی بریتی ده‌بێت له شه‌فافیه‌ت له داهات و خه‌رجییه‌كان، ئاشكراشیكرد، ئێستا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی پڕۆژه یاساكه‌یه.
ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی هەوڵەکانی کابینەی نۆیەمە بۆ زیاتر شەفافیه‌ت لە کۆی داهات و خەرجیەکان، ئەم هەنگاوەش لەڕووی ئابووری و سیاسییەوە بۆ هەرێمی کوردستان گرنگە و دەبێتە هۆی بوژانەوەی ئابووری و چارەسەركردنی کێشە سیاسیەکانیش، له‌و باره‌شه‌وه محه‌مه‌د زراری، پسپۆری ئابووری دەڵێت: به ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای بودجە بۆ حکومەت روون دەبێتەوە، كه داهاتەکانی چەندن و پلانی خەرجیەکانیشی دیاری کراو دەبن.
ماوەی حەوت ساڵە بەهۆی بڕینی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان حکومەت پڕۆژە بودجەی بۆ پەرلەمان نەناردووە. کابینەی نۆیەم وەزارەتی دارایی راسپاردووە، ئامادەکاری بۆ پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 بکات.
پیشبینیش دەکرێت، کۆتای مانگی دوو پڕۆژە یاساکە ئامادە بکرێن، لە هەر حاڵەتێکش رێککەوتنەکەی لەگەڵ بەغدا نەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەوا پڕۆژە یاساکە هەر پەسەند دەکرێت.
H.B