سوپای پاسداران بنه‌كه‌یه‌كی موشه‌كی له‌ژێر زه‌وی ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سوپای پاسدارانی ئێران، ئه‌مڕۆ هه‌ینی (8ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021)، بنكه‌یه‌كی مووشه‌كی له ژێر زه‌وی له كه‌ناراوه‌كانی كه‌نداو له باشووری ئێران ئاشكرا كرد.
سوپای پاسداران، به ئاماده‌بوونی لیوا "حوسێن سه‌لامی"، فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسداران بنكه‌كه‌ی سه‌ر به هێزی ده‌ریاوانی سوپاكه‌ی ئاشكراكرد.
سه‌لامی له‌كاتی ئاشكراكردنی بنكه سه‌ربازییه‌كه‌دا گوتی: "لۆژیکی ئێمە ئەوەیە، بەرگری لە یەکپارچه‌یی خاك و سەربەخۆیی و پشتیوانی هێزه‌كانمان له ئێران بکەین، دوژمنه‌كانمان هێزی لۆژیکی ئێران رەتدەکه‌نه‌وه".
گوتیشی: "ئێران هیچ بژاردەیەکی نییە، جگه له بەهێزکردنی تواناکانی بەرگری و هێرشكاری و رێگریکردن لە دوژمن، بۆ ئەوەی هەژموون و پلانەکانی خۆی به‌سه‌رماندا نەسەپێنێت"، ئاماژه‌ی کرد، "ئەم بنکەیە یەکێکە لە دامه‌زراوه‌كانی ئێمە، کە مووشەکی دوورمه‌ودای هێزی دەریایی تێدایە".
سه‌لامی ئاشكرای كرد، "بنکە موشەکییەکە، چەند کیلۆمەترێك درێژ دەبێتەوە و هێزی دەریایی ئێمەش ژمارەیەکی زۆر لەو بنکانەی هەیە، مووشه‌كه‌كانیشیان جۆرێكن لە مووشەکە هەرە پێشکەوتووەکان لە شەڕی کەناراوه‌كانی دەریایی بەکاردێت، هێزە دەریاییەکانمان به‌هۆی توانا ناوخۆیی و هێزە هێرشبەرییه‌كه‌ی پشت به‌خۆی ده‌به‌ستێت".
سه‌لامی جه‌ختی كرده‌وه، "مووشه‌كه‌كانمان بۆ گه‌یشتن له مه‌ودای سه‌دان كیلۆمه‌تر زۆر وردن، بۆیه هێزه‌كانی سوپای پاسداران بۆ هه‌ر كرده‌یه‌كی به‌په‌له ئاماده‌ن".
سه‌لامی روونیكرده‌وه، "هێزه‌كانمان توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی دوژمنی هه‌یه، ئاماده‌ن بۆ به‌رگری هێرشكارانه له هه‌ر چركه‌یه‌كدا، بۆ به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندی ئاوی ئێران له كه‌نداو".
سه‌رچاوه: RT
د.ی