سبه‌ی رووداوێكی سه‌رنجراكێش و ده‌گمه‌ن له‌ جیهان رووده‌دات

لە ماوەی ١٢٦ ساڵەی تەمەنی یانەی مارین رۆژی یەکشەممە بە گەورەترین رووداودا تێدەپەڕێت، ئەم یانەیە کە لە ریزی خولی یانە پلە هەشتەکانی ئینگلتەرا یاریی دەکات لە جامی فا میوانداریی یانەی تۆتێنهام هۆتسپێرس دەکات.
كاپتنی یانه‌ی مارین له‌ كاتی ئاهه‌نگی گۆڵكردن له‌گه‌ڵ خۆزێ مۆرینیۆ راهێنه‌ری تۆتێنهام
كاپتنی یانه‌ی مارین له‌ كاتی ئاهه‌نگی گۆڵكردن له‌گه‌ڵ خۆزێ مۆرینیۆ راهێنه‌ری تۆتێنهام

سبه‌ی یەکشەممە لە قۆناخی سێیەمی جامی فا رووداوێکی سەرنجڕاکێش و دەگمەن روودەدات، یانەی مارین کە لە ریزی یانە پلە هەشتەکانی ئینگلتەرا یاریی دەکات میوانداریی تۆتێنهام هۆتسپێرس دەکات، کە یانەی مارین یاریزانەکانی مامۆستای زانکۆ و کارمەندی تەندروستین، یانەی لیڤەرپوول کە لەگەڵ یانەی مارین لە ناوچەی میرسیساید دان ڤیدیۆی یارییەکانی بۆ یانەکە کۆکردووەتەوە تاکو راهێنەری یانەکە شرۆڤەی تەکتیک و پلانەکانی مۆرینهۆی لەسەر بکات.

لە ماوەی ١٢٦ ساڵەی تەمەنی یانەی مارین رۆژی یەکشەممە بە گەورەترین رووداودا تێدەپەڕێت، ئەم یانەیە کە لە ریزی خولی یانە پلە هەشتەکانی ئینگلتەرا یاریی دەکات لە جامی فا میوانداریی یانەی تۆتێنهام هۆتسپێرس دەکات.

له‌ ناوچەی مێرسیساید، یانەی مارین کە زۆربەی یاریزانەکانی مامۆستای زانکۆ و کارمەندی تەندروستین و دوای دەوام یاریی تۆپی پێ دەکەن، لە قۆناخی سێیەمی جامی فا لە یاریگا بچکۆڵانەکەیان میوانداریی تۆتێنهام دەکەن، بەرپرسانی یانەی مارین لە ئێستاوە دەستیان بە ئامادەکردنی یاریگاکەیان کردووە بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە پێشوازیی لە خۆزێ مۆرینهۆ و یاریزانەکانی بکەن.

نیل یەنگراهێنەری مارین ده‌ڵێت: من راهێنەرایەتی یانەیەک دەکەم کە ٢٢ ساڵە بەشداریی خولەکان ناکات، ئێمە هەفتەیەکە لە باخچەکان راهێنانەکانمان دەکەین، ئەنجامدانی ئەم یارییە بەرامبەر تۆتێنهام بۆ هەموومان وەکو خەونێک وایە، ئەوان کۆمەڵێک ئەستێرەی نایابیان هەیە و مۆرینهۆیان هەیە کە یەکێکە لە باشترین راهێنەرەکانی جیهان، ئێمە بە باشی بۆ بینینی ئەم خەونە ئامادەین.

گەرچی ئەم یانەیە چاوەڕێی دەکرد لە رێگای فرۆشتنی بلیتی یارییەکەی بەرامبەر تۆتێنهام داهاتێکی زۆر کۆبکاتەوە بەڵام بەهۆی دووبارە راگەیاندنی کەرەنتینی سەرتاسەریی و رێگا نەدان بە ئامادەبوونی هاندەران لە یاریگاکان یانەکە ئەم دەرفەتەی لەدەست چوو، کەچی جەیمی کاراگێر بەرگریکاری پێشووی لیڤەرپوول بڕیاریدا پشتیوانی یانەکە بکات و سەرجەم بلیتەکانی یارییەکە بکڕێتەوە بۆ ئەوەی یانەکە سوود لەم دەرفەتە وەربگرێت، یانەی لیڤەرپوولیش بە کۆکردنەوەی ڤیدیۆی یارییەکانی تۆتێنهام هاوکاریی دراوسێیەکەی کردووە تاکو راهێنەری یانەکە شرۆڤەی تەکتیکەکانی مۆرینهۆ بکات.