پله‌كانی گه‌رما زیاتر به‌رز ده‌بنه‌وه
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا پله‌كانی گه‌رما به‌رزتر ده‌بنه‌وه و هیچ ئاماژه‌یه‌كیش بۆ بارانبارین له چه‌ند رۆژی داهاتوودا له ئارادا نییه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا نائل ئه‌لعه‌لی، كه‌شناسی ناسراوی عێراقی رایگه‌یاند، "بۆ رۆژانی داهاتوو هیچ گۆڕانكارییه‌ك له پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وادا نییه و بۆ رۆژانی یه‌كشه‌ممه، دووشه‌ممه، سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه پێشبینی هیچ بارانبارینێك ناكرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "كه‌شوهه‌وای هه‌فته‌ی داهاتوو گه‌رمتر ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما له تێكڕای ئاسایی به‌رزتر ده‌بنه‌وه".
ئه‌لعه‌لی گوتی: "كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك روو له ناوچه‌كانی باكووری وڵات (هه‌رێمی كوردستان) ده‌كات" و پێشبینی بارینی بارانێكی نیمچه به‌خوڕ ده‌كرێت.
روونیشكرده‌وه، "ده‌رفه‌تی بارانبارین له ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق لاوازه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێشبینی چه‌ند نمه‌بارانێك له سنووری پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نبار له‌ئارادایه".
ئه‌و كه‌شناسه عێراقییه جه‌ختی كرده‌وه، "ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه گۆڕانكاری به‌سه‌ر پێشبینییه‌كاندا بێت"، به‌ڵام وه‌ك دووپاتیكرده‌وه، هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ دابارین له‌و ماوه‌یه‌دا له‌ئارادا نییه.
H.B