باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا پێشبینی جۆری مامه‌ڵه‌ی بایدن له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی عێراق ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
رایان كرۆكه‌ر، باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له عێراق پێشبینییه‌كانی بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی جۆ بایدن، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی عێراق بۆ قۆناغی داهاتوو خسته روو و رایگه‌یاند، "بایدن ده‌زانێت چی له عێراق ده‌گوزه‌رێت".
له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا رایان كرۆكه‌ر گوتی: "باڵیۆزی ئێستای ئه‌مه‌ریكا له عێراق كه‌سێكی زۆر به‌توانا و لێهاتووه و ئێمه باوه‌ڕمان به گرنگیی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق هه‌یه".
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكاش له سه‌رده‌می جۆ بایدن، سه‌رۆكی هه‌ڵبێردراوی وڵاته‌كه‌ی، باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له عێراق گوتی: "بایدن رووبه‌ڕووی زۆر پرسی جیاوازی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ده‌بێته‌وه، ئه‌و كه‌سێكه باوه‌ڕی به سروشتی نێوده‌وڵه‌تی و چه‌ندایه‌تی هه‌یه، من باوه‌ڕی ته‌واوم پێی هه‌یه، چونكه سه‌رۆكی نوێ "بایدن" ده‌زانێت چی له عێراق ده‌گوزه‌رێت و ده‌شزانێت چی بۆ ئه‌مه‌ریكا گرنگه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشتریش هۆشیار زێباری، وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاندبوو، "من له ساڵی 1992ـه‌وه جۆ بایدن ده‌ناسم، كاتێك سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه بوو له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا و كاتێك باراك ئۆباما ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكای گرته‌ده‌ست، دۆسیه‌ی عێراقی بۆ ماوه‌ی 8 ساڵ راده‌ستی بایدن كرد، چونكه ئه‌و زۆرترین شاره‌زایی له‌باره‌ی دۆسیه‌ی عێراقه‌وه هه‌یه".
روونیشیكرده‌وه، "له ساڵی 2005 بایدن له‌به‌رده‌م سه‌ركرده عێراقییه‌كان پێشنیازی ئه‌وه‌ی كرد، هه‌ر كاتێك نه‌توانرا له عێراق په‌یڕه‌وی بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیان بكرێت، ئه‌وا باشترین چاره‌سه‌ر دابه‌شبوونی ئه‌و وڵاته‌یه بۆ 3 هه‌رێمی فیدراڵی".
دووپاتیشیكرده‌وه، "بایدن ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ تیمی ئیداره‌كه‌ی هه‌ڵبژاردووه، كه شاره‌زاییان له دۆسییه‌كانی عێراق و ئێران‌دا هه‌یه، ئه‌مه‌ش ئه‌و ده‌گه‌یه‌نێت، كه سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا به جددی كار له‌سه‌ر دۆسییه‌ی ئه‌و دوو وڵاته ده‌كات".
H.B