دیموكراته‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پلانی له‌كارلادانی ترەمپ داده‌نێن
K24 - هه‌ولێر:
دیموكراته‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، پلان بۆ له‌كارخستنی دۆناڵد ترمپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داده‌نێن، به‌هۆی هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كابیتۆڵ و کردەوەی توندوتیژی دژی حکومەتی ئه‌مه‌ریكا.
كه‌ناڵی (CBS) رایگه‌یاند، "جایمی راسكین"، به هاوكاری "تید لیۆ" و "ده‌یڤد سیسیلاین"، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، پڕۆژه‌یه‌كیان ئاماده‌كردووه، رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو، پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ده‌كه‌ن، كه "تره‌مپ" وه‌ك به‌رپرسیاری "تێوەگلان لە تاوان و سەرپێچی مەترسیدار بەهۆی کردەوەی توندوتیژی دژی حکومەتی ئه‌مه‌ریكا" ده‌ناسێنێت.
نانسی پیلۆسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی دیموكراته‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه كرد، هیواده‌خوازێت یاسادانه‌ران كار له‌سه‌ر لادانی تره‌مپ له حوكم بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌مه رووینه‌دا، ئه‌نجوومه‌ن به پێی مادده‌ی (25)ی هه‌مواركراوی ده‌ستوور، هه‌نگاو ده‌نێت.
سه‌رچاوه‌كه جه‌ختی كرده‌وه، تره‌مپ نیازی جێهێشتنی پۆسته‌كه‌ی نییه به‌ر لە (20ـی كانوونی دووه‌م)، كۆشكی سپی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی له‌كارلادانی ترمپ به سیاسی هه‌ژمار ده‌كات.
میچ ماكۆنێڵ، سه‌ركرده‌ی زۆرینه‌ی كۆمارییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پیران، رۆژی هه‌ینی یاداشتێكی له‌سه‌ر سیناتۆره‌كان دابه‌شكردووه، كه نزیكترین واده بۆ دادگاییكردنی له‌كارلادانی تره‌مپ ده‌ستنیشان بكه‌ن.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، به‌ر له دانیشتنی په‌سەندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی، سه‌دان كه‌س له لایه‌نگرانی تره‌مپ، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كاپیتۆل، به‌هۆی توندوتیژی و ئاژاوه‌وه، بووه هۆی كوژرانی چوار هاووڵاتی و ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس.
سه‌رچاوه: CBS + RT
د.ی