هەناردەی ئێران بۆ عێراق و چین زیاد دەكات
K24 - ھەولێر
رێكخراوی پەرەپێدانی بازرگانی ئێرانی بڵاویكردووەتەوە، لە ساڵی رابردوودا ئاستی ھەناردەكانیان بۆ عێراق و چین بەرزبووەتەوە.
رێكخراوی پەرەپێدانی بازرگانی ئێرانی لە راپۆرتێكدا ئاشكرایكردووە، لە 20 ئاداری 2020 تاوەكو 20 ئەیلوولی ھەمان ساڵ، ئاستی ھەناردەكانیان بۆ عێراق و چین رێژهی 25%ی كۆی ھەناردەكانی پێكێھێناوە، ههروهها ههناردهیان بۆ ئەفغانستانیش زیادیكردووە.
رێكخراوە بازرگانییەكەی ئێران ئاماژەی بەوەشكردووە، بازرگانی ساڵانە سەرەڕای زیانەكانی كۆرۆنا و داخرانی بازاڕەكان، بەڵام لە 90%ی دەروازە سنوورییەكانی بۆ ھەناردەكردن چالاكبوونە و بڕێكی زۆری كاڵا بۆ بازاڕەكان ھەناردەكراوە.