لە عێراق 60 شوێن بۆ دابەشكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا دیاری دەکرێن

"وەزارەتی تەندرووستی پلانێكی ئامادەكردووە بۆ دیاریكردنی ئەو شوێنانەی كە بڕیارە هاووڵاتییانی تێدا بکوترێت"
ڤاكسین
ڤاكسین

K24 - ھەولێر

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لە سەرتاسەری عێراق 60 شوێن بۆ دابەشكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا دیاریکراون.

هاوکات تەندروستی عێراق هۆشداری دەدات، لە ئەگەری بەرزبوونەوەی حاڵەتەكانی تووشبوون بەھۆی پابەندنەبوونی ھاووڵاتییان بە رێنماییە تەندروستییەكانەوە.

لەوبارەوە، ریاز عەبدولئەمیر، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئاشكرایكرد، وەزارەت پلانێكی ئامادەكردووە بۆ دیاریكردنی ئەو شوێنانەی كە بڕیارە هاووڵاتییانی تێدا بکوترێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی پلانەكە شوێنەكان لە سەرجەم پارێزگاكان دیاریكراون كە لە نەخۆشخانەكان دەبێت.

بەگوێرەی دوایین ئامار تائێستا 602 ھەزار و 331 كەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە و 12 ھەزار و 881 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.