ئاماری نوێی كۆرۆنا: تووشبوون كەمیكردووە

لە 14 كاتژمێردا 6 كەسی دیكە بە كۆرۆنا مردون
ژمارەیەك كارمەندی تەندروستی لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی - ئەرشیف
ژمارەیەك كارمەندی تەندروستی لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی - ئەرشیف

K24 – ھەولێر

وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان ئامارێكی نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و بەگوێرەی ئامارەكە بەراورد بە رۆژانی رابردوو ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا كەمیكردووە.

لە ئاماری وەزارەتی تەندروستی ھاتووە: "لە ماوەی 24 كاتژمێردا 68 كەس لە ھەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونە، كە ئەمەش ژمارەیەكی كەمە بەراورد بە ماوەی رابردوو، لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا تەنھا جارێكی دیكە ئەو ژمارەیە لە ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان تۆمار كراوە، ئەویش لە مانگی كۆتایی ساڵی رابردوو بوو.

وەزارەتی تەندروستی ئاشكرای كردووە لە 24 كاتژمێردا 6 كەسی دیكە بەھۆی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان گیانیان لەدەستداوە.

لە ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی وەزارەتی تەندروستی ئاشكرا كراوە، 968 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا بە تەواوی چاكبوونەتەوە.

دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:..

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19                         ژمارە (٣١٩)

١. پشکنین: (٣٧٥٧ پشکنینی نوێ)

•    (٨٩٧) هەولێر

•    (٦١٠) سلێمانی

•    (٢٢٣٠) دهۆك

•    (٧) هەڵەبجە

•    (١٣) گەرمیان

•    (٠) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٦٨ تووشبووی نوێ)

•    (١١) هەولێر

•    (٣٥) سلێمانی

•    (٢٠) دهۆك

•    (٠) هەڵەبجە

•    (٢) گەرمیان

•    (٠) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٩٦٨ چاکبوون)

•    (٣٧٥) هەولێر

•    (١٨٢) سلێمانی

•    (٣٢٠) دهۆك

•    (٠) هەڵەبجە

•    (٤٣) گەرمیان

•    (٤٨) ڕاپەڕین    

٤. مردن: (٦ مردن)

•    (٢) هەولێر

•    (٢) سلێمانی

•    (١) دهۆك

•    (٠) هەڵەبجە

•    (١) گەرمیان

•    (٠) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١  (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین ٩٧٥٦٥٢      (٣٣٩٢٨٦ هەولێر، ٢٠٨٣٧٦ سلێمانی، ٤٢٠٦٤٤ دهۆك، ٧٣٤٦ هەڵەبجە)

تووشبوون ١٠٤٤٠٢        (٣٦٤٦٥ هەولێر، ٣٠١٤٠ سلێمانی، ٣٤٦٩٨ دهۆك، ٣٠٩٩ هەڵەبجە)

چاکبوون ٧٩٩٧٠      (٢٨٥٥٨ هەولێر، ٢٢٩٤٧ سلێمانی، ٢٥٥١٠ دهۆك، ٢٩٥٥ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ٢١٠٠٨         (٦٩٩٠ هەولێر، ٥٥٢٤ سلێمانی، ٨٤٩٣ دهۆك، ١ هەڵەبجە)

مردن ٣٤٢٤            (٩١٧ هەولێر، ١٦٦٩ سلێمانی، ٦٩٥ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

 وەزارەتی تەندروستی      

حکومەتی هەرێمی کوردستان