6 گرانبه‌هاترین یاریزانی ده‌ره‌وه‌ی پێنج خوله‌ به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌ورووپا

ماڵپەری ترانسفێر مارکێت بەهای به نرخترین یاریزانانی له ده ره وه ی پێنج خولی گەورەکەی ئەوروپای بڵاوکردەوە و دەڤید نێرێس هێرشبەری بەڕازیلی یانەی ئایاکسی هۆڵەندی نرخەکەی دەگاتە36 ملیۆن یۆرۆ و گرانترین یاریزانە.
ماڵكۆم یاریزانی به‌رازیلی یانه‌ی زینتی رووسیا
ماڵكۆم یاریزانی به‌رازیلی یانه‌ی زینتی رووسیا

ماڵپەری ترانسفێر مارکێت کە تایبەتە بە یاریی کردنی نرخی یاریزانان، ئەمجارەیان نرخی گرانترین ئەو یاریزانانەی بڵاوکردووەتەوە کە لە دەرەوەی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپان و دوو یاریزانی یانەی ئایاکسی هۆڵەندی پێشەنگایەتیان گرتووە.

ماڵپەری ترانسفێر مارکێت بەهای به نرخترین یاریزانانی له ده ره وه ی پێنج خولی گەورەکەی ئەوروپای بڵاوکردەوە و دەڤید نێرێس هێرشبەری بەڕازیلی یانەی ئایاکسی هۆڵەندی نرخەکەی دەگاتە36  ملیۆن یۆرۆ و گرانترین یاریزانە.

لە دوای هێرشبەرەکەی ئایاکس، ئاندرێ ئۆنانا گۆڵپارێزی کامیرۆنی ئەو یانەیە دێت، ئەو گۆڵپارێزەش نرخەکەی بە36  ملیۆن یۆرۆ خەمڵێندراوە و لەگەڵ نێرێس بە نرخترین یاریزانی دەرەوەی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپان.

پلەی سێیەمی ریزبەندیەکەش مالکوم یاریزانی بەڕازیلی پێشووی یانەی بارسێلۆنا دێت، ئەو یاریزانەی ئێستای یانەی زێنیت سان پێتەربورگی رووسیا، نرخەکەی لەلایەن ماڵپەری ترانسفێر مارکێت بە30  ملیۆن یۆرۆ خەمڵێندراوە، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ ماڵكۆم له‌ خولی رووسیا به‌ دۆخێكی خراپ تێپه‌ڕ ده‌بێت و له‌ كۆی 34 یاری ته‌نیا 4 گۆڵی كردووه‌.

پلەی چوارەمی بە نرخترین یاریزانانی دەرەوەی پێنج خولەکەی ئەوروپا، خێسۆس کۆرۆنا هێرشبەری یانەی پۆرتۆی پۆرتوگاڵی دێت، ئەو یاریزانەش نرخەکەی بە30  ملیۆن یۆرۆ خەمڵێندراوە.

ئالێکس گریمالدۆ بەرگریکاری یانەی بێنفیکای پۆرتوگاڵ، لە پلەی پێنجەمی ریزبەندیەکە دێت، ئەو یاریزانە بەهاکەی بە 28  ملیۆن یۆرۆ خەمڵێندراوە.

نیکۆلاس تاگلیاڤیگۆ یاریزانی یانەی ئایاکسی هۆڵەندا، یەکێکی دیکە لە یاریزانەکانی ئەو یانەیە کە بەهاکەی بەرزە، ئەو یاریزانە نرخەکەی دەگاتە28  ملیۆن یۆرۆ و پلەی شەشەمی ریزبەندی گرتووە.

ده‌یڤید نێرس ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی یانه‌ی ئایاكس
ده‌یڤید نێرس ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی یانه‌ی ئایاكس