پێنس له‌كارلادانی تره‌مپ به‌دوور نازانێت
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به "سی ئێن ئێن"ی رایگه‌یاند، به دووری نازانێت به‌پێی مادده‌ی (25)ی هه‌مواركراوی ده‌ستوور، دۆناڵد تره‌مپ له پۆسته‌كه‌ی به‌ر له (20)ی ئه‌م مانگه دووربخرێته‌وه، پێی باشه ئه‌و بژارده‌یه له‌به‌رده‌ست بێت، ئه‌گه‌ر له‌كۆتاییدا هاوسه‌نگی خۆی له‌ده‌ست بدات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی كرد، مه‌ترسی له‌كارلادانی سه‌رۆك له لایه‌ن تیمه‌كه‌ی ترمپه‌وه هه‌یه، له ئه‌گه‌ری هه‌ر هه‌نگاوێكی سه‌ركێشی، كه وڵات بخاته ژێر مه‌ترسییه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه جه‌ختی كرده‌وه، تره‌مپ و جێگره‌كه‌ی، به‌یه‌كه‌وه قسه‌یان نه‌كردووه، له‌وه‌ته‌ی لایه‌نگرانی سه‌رۆك هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كاپیتۆڵ.
سه‌رچاوه‌كه روونیكرده‌وه، سه‌رۆك له جێگره‌كه‌ی زۆر توڕه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێنس داواكه‌ی تره‌مپی جێبه‌جێ نه‌كرد، كه داوای لێكردبوو ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ره‌تبكاته‌وه.
سه‌رچاوه: سی ئێن ئێن
د.ی