پۆچتینیۆ داوا ده‌كات ئه‌م یاریزانه به‌خێرایی به‌ره‌و پاریس بگوازنه‌وه
به‌پێی رۆژنامه‌ی سه‌نی به‌ریتانی ماوریسیۆ پۆچێتینۆ به كارگێڕی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه پۆل پۆگبا بگوازنه‌وه، چونكه پێیوایه ئه‌م یاریزانه فه‌ره‌نسیه‌كه یاریزانێكی نمونه‌ییه بۆ ئه‌وه‌ی له ریزی شازاده‌كانی پاریس یاریی بكات، له كاتێكدا مانچێسته‌ر یونایتد هه‌وڵده‌دات ده‌ستبه‌رداری ببێت هه‌رچه‌نده تاكو ساڵی 2022 گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ شه‌یتانه سووره‌كان هه‌یه، نرخی گرێبه‌سته‌كه‌یشی ده‌گاته نزیكه‌ی 90 ملیۆن پاوه‌ند، جگه له پاریس سانجێرمان ریال مه‌درید و چه‌ند یانه‌یه‌كی دیكه‌ش ململانێی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه ده‌كه‌ن.
پۆڵ پۆگبای ته‌مه‌ن 27 ساڵ، له هاوینی 2016 له یانه‌ی یوڤێنتۆسه‌وه به به‌های 105 ملیۆن یۆرۆ روویكرده مانچێسته‌ر یونایتد، ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه ته‌نیا به‌شداریی له 18 یاری كردووه، 2 گۆڵ و 2 ئاسیستی هه‌یه، به ئه‌گه‌رێكی زۆر له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه پۆگبا له مانچێسته‌ر یونایتد ده‌ڕوات و به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌و یاریزانه‌ش ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه كه پۆگبا ده‌یه‌وێت له مان یونایتد بڕوات.