كۆرۆنای به‌ریتانی گه‌یشته ئێران
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ته‌ندرووستی كۆماری ئیسلامی ئێران، سه‌عید نمه‌كی، رایگه‌یاند، چوار حاڵه‌تی تووشبوون به زنجیره‌ی نوێی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌ی ده‌ستنیشان كراوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، وه‌زیری ته‌ندرووستی ئێران گوتیشی: ئه‌و تووشبووانه خێزانێكی ئێرانین و له وڵاتێكی ئه‌وروپایی هه‌فته‌ی رابردوو گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ئێران.
گوتیشی: سه‌رجه‌میان پشكنینی "پی سی ئاڕ"یان بۆ كراوه پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه ئێران و دوای گه‌یشتنه‌وه‌یان دووباره پشكنینیان بۆ كراوه‌ته‌وه و ده‌ركه‌وتووه تووشی زنجیره‌ی نوێی كۆرۆنای به‌ریتانی بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی تووشبوون به كۆرۆنای به‌ریتانی له پارێزگای مازنده‌ران ده‌ستنیشان كراوون.