وه‌زیرێكی پێشووی ئیسرائیل: دیموكراسی فشه‌ڵه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری پێشووی داد له ئیسرائیل، "ئاڤی نیسنكورن" له باره‌ی خۆپیشاندانی به‌رده‌م كۆنگرێس و چوونه ناو بینایه‌كه‌یه‌وه، قسه‌ی كرد و گوتی: ئه‌وه‌ی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو له واشنتن روویدا ده‌ریخست، "دیموكراسی فشه‌ڵه" به مانای "له‌رزۆكه".
ئه‌و وه‌زیره‌ی پێشووی ئیسرائیل ئاشكرایكرد، ئه‌گه‌ر ره‌وشی دیموكراسی له ئه‌مه‌ریكا به‌و جۆره بێت، بێگومان دیموكراسی ئیسرائیل زۆر له‌وه زیاتر له‌رزۆكتر و فشه‌ڵتره.
هه‌روه‌ها گوتی: بابه‌ته‌كه به‌و جۆره نییه، كه ئێمه پێش چه‌ند ساڵێك بیرمان لێده‌كرده‌وه. له ئیسرائیل ره‌وشه‌كه هه‌ستیارتره، چونكه دیموكراسییه‌كه‌ی زۆر بچووكتره، له‌وه‌ی له ئه‌مه‌ریكا هه‌یه.
روونیشیكرده‌وه، مه‌ترسی دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته له ئیسرائیل، ترسێكی جه‌وهه‌رییه و په‌یوه‌ندی به گۆڕانی قووڵ له سیستمی دیموكراسی وڵات هه‌یه.
هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی له سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، "بنیامین ناتانیاهۆ" گرت و گوتی: ئه‌و سیستمی سیاسی ئیسرائیلی خراپ كردووه.
گوتیشی: متمانه به سیستمی دادوه‌ری ئیسرائیل زیانی به‌ركه‌وتووه.