شۆڕش ئیسماعیل: هیچ ده‌نگێكی نه‌شاز ناتوانێت رێگری له چاكسازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بكات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكی ڤیدیۆیدا، پیرۆزبایی له‌و ئه‌فسه‌رانه كرد، كه پله‌یان به‌رز كراوه‌ته‌وه و له باره‌ی گه‌نده‌ڵیشه‌وه گوتی: چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت و هیچ ده‌نگێكی "ناشاز" ناتوانێت رێگه له چاكسازییه‌كان بگرێت.
شۆڕش ئیسماعیل، له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، رایگه‌یاند، له هه‌وڵداین په‌ره‌ی زیاتر به‌و په‌یوه‌ندیانه بده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌یه‌كه‌وه ئه‌و بۆشاییه ئه‌منیانه پڕ بكه‌ینه‌وه، كه داعش لێیانه‌وه دزه ده‌كات و رێگری بكه‌ین له دووباره په‌ره‌سه‌ندنه‌وه‌ی داعش.
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی پله‌یان به‌رز كراوه‌ته‌وه، وه‌زیری پێشمه‌رگه وێڕای پیرۆزبایی، گوتی: سووپاسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافی شیاوی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی واده‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌یان هاتبوو.
روونیشیكرده‌وه، بۆ داهاتوو كارده‌كه‌ن پله به‌رزكردنه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای پیشه‌یی و زانستیی بێت و گونجاو بێت له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی سوپا پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆمه‌ڵێك بنه‌ما دانراوون و ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێن بۆ په‌سندكردنیان و دواتر بڕیاردان لێیان.
سه‌باره‌ت به چاكسازییه‌كانی حكومه‌ت له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، شۆڕش ئیسماعیل گوتی: به‌رده‌وامین له چاكسازییه‌كان و هه‌نگاوی باش چووینه‌ته پێشه‌وه و بڕیاری لێبڕاوانه و ئازایانه‌مان داوه و ئه‌وه‌ش متمانه‌ی لای هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و خه‌ڵكی كوردستان درووستكردووه.
دووپاتیشیكرده‌وه، هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناتوانێت رێگری بكات له چاكسازییه‌كان و ئه‌وانه‌ی ده‌نگی "نه‌شازن" و هه‌وڵده‌ده‌ن رێگری له چاكسازییه‌كان بكه‌ن، رێگه‌یان پێ نادرێت و كاروانی چاكسازی به سه‌ركه‌وتوانه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا به گیانی یه‌ك تیمی كار ده‌كرێت و هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان به‌و ئاراسته‌یه ده‌بێت، كه هێزی پێشمه‌رگه بكرێته سوپایه‌كی نیشتمانی یه‌كگرتوو.