پۆمپیۆ: نابێت رێگه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم به ئێران بدرێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، مایك پۆمپیۆ، ره‌خنه‌ی له كۆماری ئیسلامی ئێران گرت و گوتی: نابێت رێگه بدرێت ئێران به هیچ ئه‌ندازه‌یه‌ك یۆرانیۆم بپیتێنێت.
كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، به رێژه‌ی له سه‌دا (20) یۆرانیۆم ده‌پیتێنن به مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی له بواری زانستییدا.
تاران به‌رده‌وام جه‌ختده‌كاته‌وه، پرۆگرامی ناووكی وڵاته‌كه‌ی ئاشتیانه‌یه و مه‌به‌ستی له به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ناووكی به‌كارهێنانیه‌تی بۆ بواری مه‌ده‌نی، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و ژماره‌یه‌ك وڵاتی عه‌ره‌بی ناوچه‌كه له‌و بڕوایه‌دان، ئێران به نیازه چه‌كی ناووكی به‌رهه‌مبهێنێت.
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی شورای كۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌حمه‌د فه‌راهانی رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر سزاكانی سه‌ر ئێران لانه‌برێن، كۆماری ئیسلامی پشكێنه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌رده‌كات.
پۆمپیۆ له وه‌ڵامی فه‌راهانیدا، گوتی: ئێران جارێكی دیكه ده‌ستیكردووه‌ته‌وه به كاركردن له پرۆگرامی ناووكی خۆی و مه‌به‌ستییه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌راسانبكات و هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی هه‌رێمایه‌تی ناوچه‌كه بكات.
گوتیشی: نابێت رێگه بدرێت به ده‌وڵه‌تێك، كه سه‌رپه‌رشتی تیرۆر ده‌كات، به هه‌ر ئه‌ندازه‌یه‌ك بێت یۆرانیۆم بپیتێنێت.
ئه‌م وتانه‌ی پۆمپیۆ له كاتێكدایه، ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنی ناووكی "پێنج كۆ یه‌ك" پاشه‌كشه‌ی كردووه و سزای به‌سه‌ر تاران‌دا سه‌پاندووه‌ته‌وه.
هاوكات ژماره‌یه‌ك وڵات داوا ده‌كه‌ن، جارێكی دیكه دانووستان له‌گه‌ڵ ئێران بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مواری رێككه‌وتنی ناووكی بكرێته‌وه، به‌ڵام ئێران ئه‌و داوایه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه.