مسته‌فا كازمی و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆبوونه‌وه

K24- هه‌ولێر:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوا له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌كات، ئاماده‌كاری ته‌واو بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌لبژاردنی 6ی حوزه‌یرانی ئەمسال بكات.
له راگه‌یێندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا هاتووه: له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان و سه‌رۆكی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردنه‌كان له عێراق، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندووه، پێویسته هه‌رچی زووه ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌لبژاردنی داهاتووی عێراق له 6ی حوزه‌یراندا بكرێن و پشتیوانی حكومه‌تیشی بۆ كۆمسیۆن دووپاتكردووه‌ته‌وه.
لە راگەیندراوەکەدا ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كازمی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، به‌دواداچوونی بۆ دوایین قۆناغه‌كانی ئاماده‌كاری كردووه، لە بواری تۆمارکردنی قەوارە سیاسییەکان و کاندیدەکان و پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری بۆ دەنگدەران و مۆدێرنکردنی تۆماری هەڵبژاردن.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ئه‌ندام و سه‌رۆكی كۆمسیۆنی هه‌لبژاردنه‌كان له عێراق، پێداچوونه‌وه بۆ ئاستەنگەكانی بەردەم کارەکانی کۆمسیۆن كراوه.
H.B