یاریزانێكی عه‌ره‌بی پێش كریستیانۆ رۆناڵدۆ كه‌وته‌وه
ئه‌شڕه‌ف حه‌كیمی به‌رگریكاری مه‌غریبی یانه‌ی ئینته‌ر میلان به گرانبه‌هاترین یاریزانی خولی ئیتاڵیا دیاریكرا و پێش كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی یوڤێنتۆس كه‌وته‌وه.
پێگه‌ی CIES كه تایبه‌ته به ریزبه‌ندی و هه‌ڵسه‌نگاندن و لێكۆڵینه‌وه بۆ ئاستی یاریزانان و یانه‌كان، له نوێترین توێژینه‌وه‌یاندا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه ئه‌شڕه‌ف حه‌كیمی به 113 ملیۆن یۆرۆ گرانبه‌هاترین یاریزانی سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا.
ئه‌شڕه‌ف حه‌كیمی كه ئه‌م وه‌رزه له سێریا ئه‌ی 6 گۆڵ و 4 ئاسیستی كردووه له دوای محه‌مه‌د سه‌ڵاحی ئه‌ستێره‌ی میسڕی دووه‌مین گرانبه‌هاترین یاریزانی عه‌ره‌به له جیهان، نرخی فیرعه‌ونه میسڕییه‌كه له بۆڕسه‌ی یاریزانان ئێستا به 134 ملیۆن یۆرۆ خه‌ملێنراوه.
له ریزبه‌ندی دووه‌می گرانبه‌هاترین یاریزانانی سێریا ئه‌ی، لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبه‌ری ئینته‌ر میلان هاتووه كه نرخه‌كه‌ی به 105 ملیۆن یۆرۆ دیاریكراوه.
ماتیاس دی لیختی به‌رگریكاری هۆڵه‌ندی یانه‌ی یوڤێنتۆس به 104 ملیۆن یۆرۆ پله‌ی سێیه‌می گرتووه، رۆمیلۆ لوكاكۆی به‌لجیكیش له پله‌ی چواره‌م نرخه‌كه‌ی به 97 ملیۆن یۆرۆ دیاریكراوه.
له پله‌ی پێنجه‌می گرانبه‌هاترین یاریزانانی خولی ئیتاڵیا یان كۆلۆسێڤسكی ئه‌ستێره‌ی لاوی یوڤێنتۆس دێت كه به 83 ملیۆن یۆرۆ نرخه‌كه‌ی جێگیر كراوه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له هاوینی 2018 له یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه به به‌های 100 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به یوڤێنتۆس كرد، به‌ڵام به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م ده‌زگایه نرخی له بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان 47 ملیۆن یۆرۆیه و له ریزبه‌ندی خوار بیسته‌م گرانبه‌هاترین یاریزانی خولی ئیتاڵیایه.