هه‌ولێر.. بازاڕێكی نوێ بۆ كاسبكارانی بازاڕی سیم دروست ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بڕیارە لە نزیکترین کاتدا دەست بە دروستکردنی بازاڕی سپی بکرێت، کە بۆ کاسبکارانی بازاڕی سیمی ھەولێر دروست دەکرێت، کە ساڵی رابردوو بەھۆی رووداوێکەوە بازاڕەکەیان سووتا.
ئه‌و كاسبكار و دوكاندارانه‌ی له سووتانی بازاڕی سیم زیانیان پێگه‌یشتووه، سوپاس و ستایشی ئه‌و هه‌وڵه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن
له‌وباره‌یه‌وه مه‌سعود كاڕه‌ش، جێگری پارێزگاری ھەولێر دەڵێت: سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان زەوی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته تەرخان کردووە و 90%ی نەخشە و دیزانی بازاڕەکەش تەواووبووە بڕیاره له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا بدرێته ته‌نده‌ر.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان 42 ھەر مەتر دووجا زەوی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لە باشووری ھەولێر و لەسەر شەقامی 120 مەتری ھەولێر تەرخان کردووە، کە بازاڕێکی ھاوچەرخی سەردەمیانە دروست بکرێت، لە ماوەی کەمتر لەساڵێکدا بۆ کاسبکاران و دوکاندارانی بازاڕی سیمی ھەولێر، کە ساڵی رابردوو بازارەکەیان سووتا، نزیکەی 200 دوکاندار زەرەرمەند بوون، بازاڕی سپی ناوی بازاڕە نوێکەیەوە خۆی لە نزیکەی 600 دوکان، چێشتخانە، پارك و پاركی وەستاندنی ئۆتۆمبێل و چایەخانە دەبینێتەوە و لە نزیكترین كاتدا دروست دەكرێت.
H.B