پۆلینكردنی "مه‌ترسیدارترین 20 پیاو و ئافرەت لە جیھان"دا لە نێوانیاندا كوردیش ھەیە

لە نێوانیان 7 لەو كەسایەتیانە بەلای كەمەوە، بنەچەیان بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەگەڕێتەوە
وێنەی ژمارەیەك لەو ھەرە مەترسیدارترین 20 كەس لە جیھاندا
وێنەی ژمارەیەك لەو ھەرە مەترسیدارترین 20 كەس لە جیھاندا

K24 – ھەولێر:

لە چەند دەیەی رابردوودا، ھەڵكشانی توندوتیژی پەیوەست بە توندڕەوی ئایینی بە خۆیەوە بینی لەگەڵ توندڕەوی راستڕەو و لە بێبەختی ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەشی ھەرە گەورەی ئەم دیاردانە بەدەستھێناوە، بەپێی پۆڵینكردنی نوێ.

پرۆژەی "Counter Extremism" بۆ لێكۆڵینەوە، لیستی زیاتر لە 20 كەسایەتی ھەرە توندڕەو لە جیھاندا بڵاوكردووەتەوە، لە نێوانیان 7 لەو كەسایەتیانە بەلای كەمەوە، بنەچەیان بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەگەڕێتەوە، یان ھەندێكی دیكەیان ھاتوونەتە ئەوێ بۆ ئەوەی وێرانیان بكەن.

لیستەكە، ناوی ئەو كەسانەی تێدایە، كە لە گشت ئایدۆلۆجییەكاندا بە توندڕەوی ناسراون، ھەر لە داعشەوە بگرە تا دەگاتە ئێخوان موسلمین و تا دەگاتە كۆمەڵە بۆزییەكانی دژ بە موسڵمان و تا كۆمەڵەكانی باڵانه‌ژادی، بەپێی ئەو لێكۆڵینەوە گشت ئەمانە "مەترسین لەسه‌ر ئاسایشی جیھانی".

لێرەشدا ناوی ئەو 20 كەسایەتییە ھەرە توندڕەوەكانی جیھان بڵاو دەكەینەوە، كە بەم شێوەیە:

1- حەسەن نەسروڵڵا

ئەمینداری گشتی میلیشیاكانی حزبوڵڵا، حەسەن نەسروڵڵا، بە پلەی یەكەم دێت، كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە كانوونی دووەمی 1995 ناوی خستووەتە لیستی تیرۆرەوە. نەسروڵڵا لە كوشتنی ئەمەریكاییەكان لە جیھان تێوگلاوە، ئەم جگە لە پشتیوانكردنی رژێمی سووریا لە سەركوتكردن، ھەر لە سەرەتای سەرھەڵدانی شۆڕشی سووریا لە 2011.

2- ئەمیر محه‌مەد عبدولڕەحمان ئەلمەولا ئەلسەلبی

سەركردەی ئێستای داعش، دوای كوشتنی ئەبووبەكر بەغدادی، ھەروەھا بە "ئەبوو ئیبراھیم ئەلھاشمی ئەلقورەیشی"ش ناسراوە. بەشداریكردووە وپلانی داڕشتووە بۆ كاری تیرۆریستی لەگەڵ رێكخراوی داعش، لە كوشتن و سەربڕین و رفاندنی كوردە ئێزدییەكانی عێراق تێوگلاوە.

3- ئیسماعیل ھەنییە

سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی لە غەززە، لە لیستی تیرۆری جیھانی لە ساڵی 2018 وە لە لایەن ئەمەریكاوە پۆلین كراوە، تۆمەتبارە بە پلان داڕشتنی كردەوەی خۆكوژییەكان دژ بە ئیسرائیل و بۆردومانكردنی ئیسرائیل بەڕێگای ئەو مووشەكانەی لە ناوخۆیی یان لە ئێرانه‌وه‌ به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه‌.

4- بیات زەكابی

بزووتنەوەی "نەتەوەیی سۆسیالیستی نھێنی"ی لەگەڵ دوو كەسی دیكە لە ئەڵمانیا دامەزراند، ئەم  بزووتنەوەیە پۆلینكراوە وەك بزووتنەوەیەكی راستڕەوی توندڕەو و رێكخراوێكی تیرۆریستی نازیی نوێ، بزووتنەوەكە تۆماتباركرا بە كوشتنی 10 پەنابەر و لە ساڵی 2018 زكابی حوكمدرا بە زیندانی بەدرێژایی ژیان.

5- یوسف قەرەزاوی

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا لە ساڵی 2008، دەزگای خێرخوازی "یەكێتی خێر- ئیتحاد ئەلخەیر"، كە قەرەزاوی سەرۆكایەتیی دەكات وەك رێكخراوێكی توندڕەوی بیانیی پۆلینكرد. قەرەزاوی سەركردەی رۆحی كۆمەڵە ئیسلامییە سوننییەكانی چەكدار و توندڕەوە، لە قسەكانیدا پشتیوانی لە كردەوەی تیرۆریستی دژ بە ئیسرائیل كردووە.

6- ستانیسلاف ئەناتۆلیڤیچ فۆرۆبیێڤ

دامەزرێنەری بزووتنەوەی ئیمپراتۆرییەتی رووسیا، كە ھەوڵی درووستكردنی "دەوڵەتێكی یەك نژاد" دەدات بە سەركردایەتییەكی "شاھانەی رووسیایی ئەرستۆكراتی" و بە باشیش دەزانێت گەر لە رەچەڵەكی رۆمانۆڤ بێت، كە سەركردایەتی رووسیای كرد لە پێش شۆڕشی 1917، ئەم بزووتنەوەیە لە چەندین پرسی كوشتن لەسەر بنەمای نژادی لە ئەوروپا و ویلایەتە یەكگرتووەكاندا تێوەگلاوە.

7- ئاشین ویراتۆ

سەرۆكی كۆمەڵەی بۆزییەكانی دژ بە موسڵمانەكانە، كە بە "بزووتنەوەی 969" ناسراوە و ھەڕەشەی ئاراستەی موسڵمانەكانی ناوچەی میانمار لە دەوڵەتی بۆرما كردووە. بزووتنەوەكەی لە كردەوەكانی توندوتیژی و كوشتنی موسڵمانان لە ساڵی 2012 تێوەگلاوە و نازناوی "بن لادنی بۆرمایی" بە شایستەی بینرا.

8- جیھاد سەروان مستەفا

یەكێكە لە سەركردەكانی بزووتنەوەی لاوانی سۆماڵی توندڕەو، كە باڵاترین پلەیە لە بزووتنەوەكەدا و خۆی بە بنەچە ئەمەریكاییە و رۆڵیكی گەورەی ھەبوو لە پێشخستنی بۆمبی چێنراو، كە بووە كوشتنی بە دەیان كەس لەو ھێرشانەی كینیا، ئەمە جگە لە سەدان بریندار.

9- مارتن سیلنەر

سەرۆكی بزووتنەوەی "نەوەی پێناسەی نەمسایی" و بزووتنەوەی "بەرگری لە ئەوروپا بكەن"، بڕوای بە نژادی نەمسایی ھەیە، مەترسییەكەی لەوەیە، بەڕێگای پێگە كۆمەڵایەتییەكان دەگاتە ھەزاران و ھزری نژادی باڵایی و رەگەزپەرستی دژ بە كەمینەكانی دیكەی ئەوروپا بڵاو دەكەنەوە.

10-  ئەحمەد ئەلحەمیداوی

ئەمینداری گشتی "كەتایب حزبوڵڵای" عێراقی، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە ساڵی 2020 خستییە لیستی تیرۆرەوە بەھۆی پلان داڕشتن و ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی دژ بە ھێزەكانی ئەمەریكا و ھێزەكانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

ھەروەھا ئەم میلیشیایە، بەرپرسە كە به‌ئامانجگرتنی خۆپیشاندەرانی عێراقی لە بەغدا لە تشرینی یەكەمی ساڵی 2020 و بووە ھۆی كوژرانی 100 كەس و برینداربوونی 6 ھەزار كەسی دیكە.

11-  عادل عەبدولباری

یەكێكە لە سەركردەكانی رێكخراوی قاعیدە لە نەوەدەكانی سەدەی رابردوو، دەستی لە پیلانگێڕی تەقاندنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە تەنزانیا و كینیا ھەیە و تێوەگلاوە، كە بووە ھۆی كوشتنی 200 كەس و برینداربوونی ھەزاران كەسی دیكە. لەساڵی 2012 رادەستی ئەمەریكا كرا و دانینا بە ھاوكاریكردنی پلان داڕشتن بۆ كردەوەكە.

12-  ئەحمەد عومەر ئەبوو عوبەیدە

سەركردەی بزووتنەوەی لاوانی سۆماڵییە، كە لایەن ویلایەتە یكگرتووەكانەوە خراوەتە نێو لیستی تیرۆر بە ھۆی ئەو رۆڵەی گێڕاویەتی لە كردەوەی تیرۆریستی لە سۆماڵ و وڵاتانی ھاوسێیدا. بزووتنەوەكە بووه‌تە ھۆی كوژرانی سەدان كەس ئەم جگە له‌ ھەزاران بریندار لە میانی كردەوە خۆكوژییەكاندا.

13-  ئەنجم چوداری

بە "ئەبوو لوقمان" یش دەناسرێت، بانگەوازخوازێكی توندڕەوی ئیسلامییە لە بەریتانیا، تاوانباركرا بە پشتیوانیكردن لە سیستەمی داعش و وابەستە بوو بە بەشێك لە كۆمەڵە توندڕەوەكانی كە دەستخۆشیان لە ھێرشەكەی 11 سیپتەمبەر تیرۆریستی كرد، ھەروەھا كاریگەری ھەبوو لەسەر ئەنجامدانی بەشێك لە كردەوە تیرۆریستییەكانی نێو شانشینی یەكگرتوودا، وەك پلانی بۆمبی پەیینی سەرنەكەوتوو لە 2004.

14-  مەھاتیر محمەد

باڵاترین بەرپرسی فەرمییە لە نێو لیستەكەدا، سەرۆك وەزیرانی پێشووی مالیزیا، مەھاتیر محەمەد، كە بەرەخنەگرتن لە رۆژئاوا و ھاوڕەگەزبازەكان و جوولەكە ناسراوە، لە تشرینی یەكەمی رابردوو 2020، دووچاری رەخنەی زۆر بوویەوە لە ئەنجامی لێدوانی لە بارەی رووداوی سەربڕینی مامۆستای فەرەنسی  و گوتی: "موسڵمانەكان مافی خۆیانە توڕە بن  و بە ملیۆنان فەرەنسایی بكوژن بە ھۆی كوشتارەكانیان (فەرەنساییەكان) لە رابردوودا".

15-  مەلا فاتح كرێكار

بانگخوازێكی جیھادییە خەڵكی ھەرێمی كوردستانە، لە لایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكاوە لە ساڵی 2006 لە لیستی تیرۆر پۆلین كراوە، بە ھۆی رۆڵی لە دامەزراندنی كۆمەڵەی ئەنسارولئیسلام و ھەوڵی ئەنجامدانی ھێرشەكانی دا لە وڵاتانی ئەورووپا و چووە نەرویج بەھۆی ھەڕەشەی كوشتنی بەرپرسانی پێشووی حكومەت و لەوێ كرێكار حوكمی زیندانی بەسەردا سەپێنرا، دواتر رادەستی ئیتاڵیا كراو و لەوێ دیسنان بەھۆی تێوەگلانی لە كاری تیرۆریستی زیندانی كراوە.

16-  ریناڵدۆ نازارۆ

سەركردەی تۆڕی "قاعیدە" كە بیری باڵانه‌ژادی سپی پێستەكان پەیڕە دەكەن، لە برۆسیا دەژیت و لە ساڵی 2018 ئەو رێكخراوەی دایمەزراندووە، لە پێناو راھێنانی ئەندامانی لەسەر كوشتن لە "شەڕی نژادەكان"دا و بزووتنەوەكە كاریگەرە بە پەڕتووكی "ئابڵوقە"ی نووسەری نازیی نوێ، جیمس ماسۆن.

17-  سیمۆن لیندبرگ

سەركردەی بزووتنەوەی بەرگری ئەسكەندەناڤییە لە سوید، چیڕۆكەكە لە دژایەتیكردنی سیاسەتی كردنەوەی دەرگا بەڕووی موسڵمانان لە سوید لە ساڵی 2015، زۆربەی ئەندامەكانی، ئەندامانی پێشووی بزووتنەوەیەكی چەكداری رەگەزپەرستی پێشوو بوون و ھێرشیان دژ بە پەنابەران و ھاوڕەگەزباەكان ئەنجامدابوو.

18-  سامانسالۆسویت

ھەروەھا بە "بێوژنە سپییەكە" ناسراوە، ئەندامە لە بزووتنەوەی لاوانی سۆماڵی لە سەر سنووری نێوان كینیا و سۆماڵ، بە بنەچە بەریتانیاییە، شووی بە تیرۆریستێك كردبوو، كە خۆی دواتر تەقاندووەتەوە لە یەكێك لە كردەوە تیرۆریستیەكانی لە لەندەن، دواتر لە ساڵی 2007 چووە كینیا، لە چەند كردەوەی تیرۆریستی تێوەگلاو، وەك تەقاندەوەی مەیخانەیەك لە مۆمبای لە كینیا لە ساڵی 2012.

19-  تۆبە جۆندال

یان بە "خوازبێنەری داعش" ناسراوە، بەریتانیاییە بە بنەچە پاكستانییە، رۆڵی ھەبوو لە ژنھێنان بۆ ئەندامانی داعش لە سووریا، ئەمەر جگە لە رۆڵی لە رفاندنی كچە بەریتانییەكان بۆ سووریا بۆ ئەوەی لەوێ شوو بەچەكدارن داعش بكەن.

20-  دیڤید میات

دامەزرێنەری بزووتنەوەی "نۆ گۆشە"یە لە بەریتانیا، كە سەركردەی نازی، ئەدولف ھیتلەر پیرۆز دەكەن و ھێما نازییەكان واتای سۆفیانەیان پێدەبەخشن، میات بزووتنەوەیەكی راستڕەوی توندڕەوی بە ناوی "دەستەویەخەی یان شەڕی 18" بەڕێوەدەبرد.

لە ساڵی 2006 میات بوویە موسڵمان و 180 پلە گۆڕا، دەستیكرد بە كوشتنی مورتەدەكان لە ئیسلام. راشگەیاند، راستڕەوی توندڕەو توانای درووستكردنی شۆڕشی نییە و ئیسلام چارەسەرە.

بەپێی ئەوەی ھاتووە، میات كاریگەری لە رووداوەكانی كردەوە تیرۆریستییەكانی لە دەورووبەری لەندەن لە ساڵی 1999 و بووە ھۆی كوشتنی 3 كەس و برینداربوونی 139 كەسی دیكە.