پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای بودجە دەكات
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی ده‌كات.
به گوێره‌ی بەرنامەی كار کۆبوونەوەكە ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کاتژمێر 3ی دوای نیوەڕۆ دەستپێدەکات، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ چه‌ند پڕۆژه و پێشنیازێك ده‌كرێت، هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی دووه‌میش بۆ دوو پڕۆژه یاسا ده‌كرێت، كه یه‌كێكیان پڕۆژه‌ی یاسای بودجه‌ی گشتی 2021ـە و لە 58 مادده پێکدێت.
رۆژی شەممە 9/1/2021 پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پڕۆژەیاسایگشتی 2021 كرد، كە قەبارەکەی زیاتر لە 164 تریلیۆن دینارە و پێشبینی دەکرێت زیاتر لە 71 تریلیۆن دینار کورتهێنانی هەبێت.
وەك لە بەرنامەی كار ئاماژەی بۆ كراوە، هەر لە كۆبوونه‌وەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق، راپۆرتێكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی، تایبه‌ت به پیسبوونی ئاو و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ته‌ندروستی گشتی و ژینگه تاوتوێ دەکرێت.