حكومەتی ھەرێمی كوردستان باج و رسومات رێكدەخاتەوە

كۆمپانیا گەورەكان پابەند دەكرێن
kurdistan24.net

K24 – ھەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی ھەرێمی كوردستان 11 بڕیاری بۆ رێكخستنەوەی باج و رسومات دەركرد و لە ماوەی 60 رۆژدا بڕیارەكان جێبەجێ دەكرێن، بەگوێرەی بڕیاری نوێی حكومەت، كۆمپانیا گەورەكان پابەند دەكرێن دەبێ باج بە حكومەت بدەن.

د. كەمال وەرتی، بەڕێوەبەری گشتیی باجەكان لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە كوردستان24ی راگەیاند: "لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی پڕۆژەی چاكسازی و لەژێر رێنمایی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، كۆمەڵێك بڕیاری گرنگ بۆ داھاتی باج دران، تەواوی بڕیارەكان بۆ فەراھەمكردنی دادگەری كۆمەڵایەتی و زیادكردنی داھات و جێبەجێكردنی خواستی خەڵكە، لەپێناو بەھێزكردنی سیستمی حوكمڕانی، ھەروەھا بەیەكەوە بەستنەوەی دامودەزگاكانی ھەرێمی كوردستانە وەك سیستمێكی ئەلیكترۆنی بانكی، بەمەش دەتوانرێت كاری كۆمپانیاكانی گەیاندن و پەیوەندی رێكبخرێتەوە".

گوتیشی: "ئەم پرۆسەیە كاتی دەوێت، بەڵام كردەكە گرنگە و دیدگایەكی روون و ئیرادەی بەھێز ھەیە بۆ جێبەجێكردنی سەرجەم بڕیارەكان، چونكە لە بەرژەوەندی خەڵكی ھەژار و كەمدەرامەتە، بۆ ئامانجی دابینكردنی مووچە و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانە".

سەبارەت بە مەرجەكان بۆ كۆمپانیاكانی پەیوەندیی و گەیاندن و پابەندبوونیان، كەمال وەرتی گوتی: "مەرجیان بۆ دانراوە كە كارت (یەكە) گران نەكەن، چونكە نامانەوێت ئەركی سەرشانی ھاووڵاتییان قورس بكرێت، ھەروەھا ناكرێت داھاتی ئەو كۆمپانیایانە بچێتەوە بەغدا، چونكە بەغدا شایستە داراییەكانی خەڵكی ھەرێمی كوردستانی نەناردووە، بۆچی داھاتی ھەرێم بچێتەوە بەغدا".

فەرمانی وەزارەتی دارایی
فەرمانی وەزارەتی دارایی
فەرمانی وەزارەتی دارایی
فەرمانی وەزارەتی دارایی
فەرمانی وەزارەتی دارایی
فەرمانی وەزارەتی دارایی