ئاسایشی ھەولێر دەستگیركردنی دوو تاوانباری راگەیاند

راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێرەوە
وێنەی ئەو دوو تاوانبارەی دەستگیر كراون
وێنەی ئەو دوو تاوانبارەی دەستگیر كراون

K24 – ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر لە راگەیەندراوێكدا دەستگیركردنی دوو كەسی راگەیاند، كە كەسێكیان لە ھەولێر رفاندبوو.

لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: "ئێوارەی رۆژی 27/12/2020 لە شاری ھەولێر ھاوووڵاتی ( گۆران ئیسماعیل عەزیز) شوفێری تاكسی دانیشتووی شاری ھەولێر لەلایەن دوو كەس بە پاساوی بەكرێگرتنی تاكسی لەگەڵی سواربوون و دواتر لە شوێنێكی چۆڵی دەوروبەری ھەولێر بە ھەڕەشە و بەكارھێنانی چەقۆ و كەتەر شوفێرەكەیان رفاندووە و پاش بەستانەوەی ناوبراو دزینی بڕێك پارەكەی لە ھەمان شوێن جێیان ھێشتبوو، دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون لەلایەن تیمەكانی لێكۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان توانیان تاوانباران دەستنیشان بكەن و پاشان بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە لە 4/1/2021 دەستگیر كران".

ئاسایشی ھەولێر روونیكردووەتەوە: "ئەو دوو تاوانبارە بەناوەكانی عیماد ئازاد رەحمان لە دایكبووی 2002 دانیشتووی چەمچەماڵ و محەمەد خالید ئەحمەد لە دایكبووی 1997 دانیشتووی شاری مووسڵ لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە دانیان بە تاوانەكەدا ناوە".

راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر
راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر