سه‌رۆكی فیفا سه‌ردانی عێراق ده‌كات

جیان ئینفانتینۆ سه‌رۆكی فیفا
جیان ئینفانتینۆ سه‌رۆكی فیفا

میدیاکانی عێراق رایانگەیاندووە، رۆژی ٢٧ـی ئەم مانگە جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان بە داوەتنامەیەکی فەرمی سەردانی عێراق دەکات کە پێشتر لە قەتەر عەدنان درجال وەزیزی وەرزش و لاوانی عێراق لە پەراوێزی دیدارەکەی لەگەڵ ئینفانتینۆ بەفەرمی داوەتنامەیەکی ئاراستەی سەرۆکی فیفا کرد تاکو سەردانی عێراق بکات.

وابڕیارە رۆژی ٢٧ی ئەم مانگە هەڵبژاردەی عێراق و کوێت لە بەسرە یارییەکی دۆستانە دەکەن، ئه‌گه‌رچی هێشتا واده‌ی سەردانەکەی ئینفانتینۆ ئاشکرا نەکراوە کە هەوڵێکە لەپێناوی لادانی ئابڵوقەی وەرزشی لەسەر تەواوی عێراق.