ھەڕەشەی کوشتن لە جێگری سەرۆکی ئەمەریکا دەکرێت
K24 - هه‌ولێر:
كه‌ناڵی "فۆكه‌س نیوز" بڵاویكرده‌وه، دەزگای خزمه‌تگوزاری نهێنی ئه‌مه‌ریكا، له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی "مایک پێنس" جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كۆڵێته‌وه، كه له لایه‌ن "لین وود"، پارێزه‌ری "دۆناڵد تره‌مپ"ه‌وه ئاراسته‌ی كرابوو.
گومان له "لین وود" ده‌كرێت، كه هه‌فته‌ی رابردوو، هه‌ژماره‌كه‌ی له تویته‌ر راگیراوه، ده‌قێكی سڕاوه‌ی دووباره له ئەپی "Parler" بڵاوكرده‌وه، نووسراوه: "تیمی له سێداره‌دان ئاماده بكه‌ن، پێنس یه‌كه‌م كه‌س ده‌بێت".
گوته‌بێژێك به ناوی دەزگای خزمه‌تگوزاری نهێنی رایگه‌یاند، "ئێمه ئاگادارین و زانیاریمان له‌سه‌ر ئه‌و نووسینه هه‌یه، هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك به‌هه‌ند وه‌رده‌گرین".
دەزگای خزمه‌گوزاری نهێنی و ئاژانسه‌كانی دیكه، لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌ش ده‌كه‌ن، كه له‌گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا له‌كاتی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كاپیتۆڵ، باڵەخانەی کۆنگرێس، هاوار ده‌كه‌ن: "پێنس له سێداره بده‌ن".
هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دوای ئه‌وه‌هات، لایه‌نگرانی تره‌مپ هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كاپیتۆڵ، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له په‌سندكردنی سه‌ركه‌وتنی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا "جۆ بایدن" بكه‌ن".
سه‌رچاوه: فۆكه‌س نیوز
د.ی