وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له‌باره‌ی هه‌واڵی یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به زنجیره‌ی نوێی كۆرۆنا روونكردنه‌وه ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی تۆماركردنی یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به زنجیره‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ره‌تی كرده‌وه، هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به نه‌وه نوێیه‌كی ئه‌و په‌تایه له وڵات تۆماركرابێت.
له‌باره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه ئیبراهیم سمێدعی، شرۆڤه‌كاری سیاسی ناسراوی عێراقی، كه تووشبوونی خۆی وه‌ك یه‌كه‌م حاڵه‌ت له عێراق به زنجیره‌ی نوێی كۆرۆنا راگه‌یاندبوو، سه‌یف به‌در، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له تۆمارێكی ده‌نگیدا ئه‌و هه‌واڵه‌ی به دوور له راستی وه‌سف كرد و رایگه‌یاند، هیچ حاڵه‌تێكی نه‌وه نوێیه‌كه‌ی ئه‌و په‌تایه له عێراق تۆمار نه‌كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاندووه، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئامێره‌كانی تاقیگه پزیشكییه‌كان نوێ ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به نه‌وه نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا ده‌ستنیشان بكات".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌و تاقیگانه‌ی توانای ده‌ستنیشانكردنی زنجیره‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنایان هه‌یه، له سه‌رانسه‌ری جیهان ژماره‌یان سنوورداره".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، به‌ر له چه‌ند كاتژمێرێك، ئیبراهیم سمێدعی، شرۆڤه‌كاری سیاسیی ناسراوی عێراقی تووشبوونی خۆی به نه‌وه‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند، كه ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌واڵه راست بێت، ده‌بێته یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به زنجیره نوێیه‌كه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه له سه‌رانسه‌ری عێراق.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، سمێدعی نووسیویه‌تی: "له ئه‌نجامی پشكنینی وردی پزیشكیدا ده‌ركه‌وتووه، كه تووشی زنجیره‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوومه".
H.B