خۆپیشانده‌ره "ڤایكینگه‌كه" ده‌ستگیركراوه و له زیندان مانده‌گرێت
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
دایكی خۆپیشانده‌ره ڤایكینگه‌كه، كه رۆژی 6ی كانوونی دووه‌م (جێنیوه‌ری) 2021 به سنگێكی رووته‌وه له هه‌موو شوێنێكی بینای كه‌پیتاڵ-دا ده‌رده‌كه‌وت، ده‌ڵێت: "كوڕه‌كه‌ی له‌زینداندا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خواردنی ئۆرگانیك نه‌بێت نایخوات و له‌سه‌ر مانگرتنیش له‌خواردن به‌رده‌وامه".
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی زه ئاریزۆنا ریپابلیك، جاك ئه‌نجیلی كه رۆژی 6ی كانوونی دووه‌م یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر بینای كه‌پیتاڵ، رۆژی 9ی كانوونی دووه‌م به خۆی چووه‌ته به‌رده‌م لێكۆڵینه‌وه‌ی ئێف بی ئای له ئاریزۆنا و راشیگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر خۆپیشاندان بكرێته‌وه له‌به‌رده‌م بینای كاپیتاڵ دیسان ده‌چێته‌وه و به‌شداری ده‌كات. گوتوشیه‌تی: "رۆژی 6ی كانوونی دووه‌م 2300 مایلی بڕیوه بۆئه‌وه‌ی به‌شداری خۆپیشاندانه‌كه بكات".
له‌نێو ئه‌و گرووپه‌ی كه هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر بینای كه‌پیتاڵ، كه‌سێك به رووخسارێكی سه‌یروسه‌مه‌ره‌وه ده‌رده‌كه‌وت كه هاوشێوه‌ی ڤایكینگه‌كان كڵاوێكی له‌سه‌ردایه كه دوو شاخی مانگای پێوه‌یه هه‌ریه‌كه‌یان 6 پێ درێژه و دوو پارچه فه‌روو به شان و ملیدا شۆڕبۆته‌وه و به رووتی و ته‌نیا پانتۆڵێكی خاكی له‌به‌ردایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌شی زۆری گیانی به تاتوو نه‌خشێنراوه.
پێشتر به‌پێی راپۆرتێكی كوردستان 24، ئه‌و پیاوه سه‌یروسه‌مه‌ره‌یه، ئێستا به‌قه‌د سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ و جۆ‌و یایدن-ی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو ناو و ناوبانگی هه‌یه له ئه‌مه‌ریكا و له‌كاتی هه‌ڵكوتانه سه‌ر بینای كاپیتاڵ، له‌زۆربه‌ی شوێنه‌كانی بیناكه ده‌ركه‌وتووه. جاك ئه‌نجیلی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، له پێش گرووپه‌كه‌وه ئاماده‌یه بۆ شكاندنی بینای كاپیتاڵ و رووبه‌روبوونه‌وه‌ی پۆلیس كه بێ په‌روا هه‌وڵده‌ده‌ن پارێزگاری له‌بینای كاپیتاڵ بكه‌ن. به‌ڵام دواجار ئه‌نجیلی ده‌گاته هۆڵی ئه‌نجومه‌نی پیران.
مارسا چانسلی دایكی ئه‌نجیلی له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی دادگا، رۆژی 11ی كانوونی دووه‌م بۆ رۆژنامه‌نووسان جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه كوڕه‌كه‌ی سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خواردنی ئۆرگانیك نه‌بێت نایخوات و مانیگرتووه له خواردن. ده‌شڵێت: "كوڕه‌كه‌ی تووشی نه‌خۆشی ده‌بێت ئه‌گه‌ر خواردنی ئۆرگانیك نه‌خوات و به‌درێژایی ته‌مه‌نیشی خواردنی ته‌ندروست و ئۆرگانیكی خواردووه و به‌رده‌وامیش وه‌رزشی كردووه". "كوڕه‌كه‌ی پێویستی به خواردنه" به پێداگرییه‌وه وه‌های وت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ له راپۆرتێكدا له‌سه‌ر ئه‌و 90 كه‌سه‌ی كه له‌لایه‌ن ئێف بی ئای-یه‌وه داواكراون، نووسیویه‌تی: "پارێزه‌ره‌كه‌ی ئه‌نجیلی پێیوایه ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی رووبه‌ڕووی ئه‌نجیلی كراوه‌ته‌وه، بریتین له ره‌فتاری ناپه‌سه‌ند، هه‌ڵكوتانه سه‌ر بیناكه و ئاماده‌بوون به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌هه‌ندێك شوێنی قه‌ده‌غه‌كراو".
به‌پێی قسه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌ی كه له دانیشتنی ئاسایی گوێگرتنی دادگای فیدرالی-دا، ئاماده‌بوو، ئه‌وه‌ی وت كه ماوه‌ی دوو رۆژه ئه‌نجیلی نانی نه‌خواردووه و پێداگری له‌سه‌ر خواردنی ئۆرگانیكی ده‌كاته‌وه.
به‌پێی ویكپیدیا: خواردنی ئۆرگانیك ئه‌و خواردنانه‌ن به‌رێگه‌یه‌ك به‌رهه‌مده‌هێنرێن كه له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌كانی كشتوكاڵی ئۆرگانیكدا بگونجێت. به‌شێوه‌یه‌ك كه پارێزگاری له جۆرێتی بایۆلۆژی خواردنه‌كه بكرێت بێ به‌كارهێنانی هیچ مادده‌یه‌كی كیمیایی و ئه‌نتی بایۆتیك.
بۆیه (دیبۆرا فاین) رێكخه‌ری كاروباری دادوه‌ری ئه‌ریزۆنا له‌چوارچێوه‌ی ئاماده‌بوونی دادگادا به به‌رگریكاری دادگای وتووه كه چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه بكه‌ن.
له‌و خۆپیشاندانه‌دا، ئه‌نجیلی یه‌كێك له هه‌وادارانی تره‌مپ-ی تیۆری پلانگێڕی (كیوئانون-QAnon)ه و هه‌ندێك جاریش به (كیوئانون شامان) بانگی ده‌كه‌ن. به‌ڵام له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌نجیلی له‌زۆربه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی هاوینی رابردوو له‌ژێر ناوی (ژیانی ره‌شپێسته‌كان گرنگه BLM) به‌شداری كردووه و به كه‌سێكی باڵی- راستڕه‌و ناسراوه.
هه‌روه‌ها ئاریزۆنا ریپابلیك ئه‌وه‌ی نووسیوه كه دادوه‌ر بڕیاری هێشتنه‌وه‌ی له زیندان بۆ ئه‌نجیلی ده‌ركردووه له فینیكس-ی ویلایه‌تی ئاریزۆنا تا 15ی كانوونی دووه‌م/ جێنیوه‌ری 2021 تا ئه‌وكاته‌ی دادگای واشنتۆن -دی سی تۆمه‌ته‌كانی له‌سه‌ر یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
دواتریش وۆڵ ستریت جۆرناڵ له‌سه‌ر زاری د‌یڤید گۆنزالس، مارشاڵی فینێكس-ه‌وه ئاشكرای ده‌كات له‌كاتی ساخبوونه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كان به‌سه‌ریدا، لانی كه‌م ساڵێك بۆ دوو ساڵ زیندانی ده‌كرێت.
پیاوه ڤایكینگه‌كه رۆژی 18ی كانوونی دووه‌م هه‌موو تۆمه‌ته‌كانی ره‌تكردۆته‌وه كه ئاراسته‌ی كراوه.
رۆژنامه‌ی ئاریزۆنا ریپابلیك، نووسیویه‌تی: "ئه‌و رۆژه‌ی كه ئه‌نجیلی به‌شداری خۆپیشاندانه‌كه‌ی كردووه، كۆرۆنا ڤایرۆسی هه‌بووه و به‌ر له‌دانیشتنی یه‌كه‌می دادگاش كه پشكنینی بۆ كراوه، ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ی پۆزه‌تیڤ بووه".