ئه‌ڵمانیا گه‌وره‌ترین تۆڕی "دارك وێب"ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
داواكاری گشتی كه‌رتی كۆبلێنتسی رۆژئاوای ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ سێشه‌مممه 12ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021 رایگه‌یاند، فراوانترین تۆڕی ئه‌لیكترۆنی "دارك وێب"ی له جیهان داخستووه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی داواكاری گشتی كه‌رته‌كه، ئه‌ندامانی ئه‌و تۆڕه له رێگه‌ی دارك نێته‌وه، مادده‌ی هۆشبه‌ریان فرۆشتووه و پاره‌ی ساخته‌یان ئاڵوگۆڕ كردووه.
وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ كراوه، كارپێكه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و تۆڕه‌ی دارك وێب، كه فراوانترین تۆڕ بووه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، له‌سه‌ر سنووری ئه‌ڵمانیا و دانیمارك ده‌ستگیركراوه، كه ئوسترالییه و ته‌مه‌نی 34 ساڵه.
دارك وێب، به‌و تۆڕه‌ی ئینته‌رنێت ده‌گوترێت كه له ماتۆڕه‌كانی سێرچ و گه‌ڕانی ئاسایی ده‌رناكه‌وێت و ته‌نیا له رێگه‌ی یه‌ك براوزه‌ره‌وه ده‌كرێته‌وه، به گشتی شاره‌زایانی ئینته‌رنێت ئامۆژگاری به‌كارهێنه‌ران ده‌كه‌ن كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی دارك وێب نه‌ده‌ن.
ئ. م